خەونی سەربەخۆیی

0
3935
ئەمین خەوالە

لەمێژ بوو حکوومەتی ناوەندی خۆی لێ مڵاس دابوو ئیمپریالیزمی دەوڵەتی لەمێژەچاوی بڕیبووەکەرکووک و داهاتووی لەبەر ئەوە ی کانی گەورەی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوین لەوێ هەڵکەوتووەو ناوەندێکی ستراتێژیکیەلەراستی دا فێدرالیزم دەسکەوتێکی باشی رەخساندبوو بۆ هەرێم و رەوتێکی سەقامگیری لەناوچەکەدا جێگر گرتبوو دیپلوماسی و بوونی چەندین کونسووڵی زلهێز لەناوچەکەرەوتی ئارامی ناوچەکەی تەواو لەبار کردبوو بازرگانی و بوونی هەزاران کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی هەرێمی کوردستانی دەوڵەمەند کردبوو پارەی نەوت و گومرکات و هاوردەبازرگانیەکان لەلایەک و پارەی گەردشگەران لەلایەکی دیکەوەچاوی دوژمنانی ناوخۆ و دەرەوەی لەئاست کوردستان و ناوچەکەوەها زەق کردبوو کەلەوەزیاتر نەیانتوانی و چاویان بەرایی نەدا هەرێمی کوردستان وەک هێزێکی نوێ لەناوچەدا قەبووڵ بکەن.

 کاتی خۆی کۆمپانیای توتاڵ وەکوو یەکێک لەزلهێزەنەوتیەکانی جیهان لەمابەین نەوتی عێراق و نەوتی کوردستان هەرێمی کوردستانی هەڵبژارد هەموو ئەمانە لەلایەک و خەونی سەربەخۆیی و زێدەخوازیی بەرپرسانی هەرێم گوڕەپانێکی خۆش کرد بۆ وەدیهێنانی خەونی لەمێژینەی گەلی کورد ئەمە لەحاڵێکدا دراوسێ چاوچنۆک و بەرچاوتەسکەکانی هەرێم خەم دای گرتبوون و خەوی لێ زڕاندبوون چۆنکە لەلایەک بازاری ڕمبازێنی خۆیان بەرتەسک دەبووەوەو لەلایەکی تریشەوە مەترسیی ئەکەوتەسەر ناوچەکوردنشینەژێر دەسەڵاتەکانیان هەربۆیەهەوڵی خۆیان خستەپاڵ حکوومەتی ناوەندی بۆ سەر نەگرتنی ئاکامی سەربەخۆیی و بەلاڕێ بردنی هەوڵی نەتەوەی کورد لەلایەکی دیکەیش کورد هیچ پاڵپشتێکی نەبوو کە وەکوو هاوپەیمان پشتی پێ ئەستوور بکات جگە لەسۆزی سەرزارەکی وڵاتی ئیسرائیل کەئەویش بینیمان لەئاکامدا پشتی تێکردین و خەیانەتەکانی نێوخۆییش کەلەدەستدانی کەرکووک دڵی کوردستانی لێکەوتەوە بەتەواوی بڕست و هێزی لەکورد بڕی و بۆشاییەکی گەورەهاتە نێوان سەربەخۆیی و لەدەستدانی دەسەڵاتی ناوچەکەبەگشتی و دروست بوونی ئابڵۆقەیەکی ئابووری و سیاسی لەناوچەکەدا کەلەکۆتایی دا لەدەست دانی دەسەڵات و ڕووخانی قەڵایەکی گەورەی تێکۆشانی بەدواوەبوو هەتا بووەچەن بەرەکی نەتەوەی کورد و پشت بەستن بەهێزی داگیرکەر بەجێگەی پشتیوانی ناوخۆ بۆتەهۆی لەناوچوونی هیوا و ئاواتەکانیان و دەرەنجامی شکست هێنانی ڕەنجی چەندین ساڵەو بەلاڕێدا کێشانی خەونی سەربەخۆیی.

وەک ئاماژە پێکرا کورد بێ پشتیوان بوو بێجگەلەچەن سات و سەودای سەرزارەکی هیچ بەڵگەو هاوپەیمانێک لەگەڵی نەبوون تەنانەت سەرۆک کۆمارێک کەبەزۆرینەی دەنگی خەڵکی کوردستان چووەناوەندی دەسە ڵات لەترسی پلەو پایەی خۆی بۆ یەکجاریش پشتیوانی لەنەتەوەکەی نەکرد و لەواقێع دا هاوبەش بوو لەفرۆشتنی بەشێک لەخاکی نیشتمانەکەی نەک بەسەرانی حکوومەتی ناوەندی بەڵکوو بەکەسانی چڵکاو خۆر و گوێ ڕایەڵی ریژیمی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی ئێران کەوەک هێزێکی نوێ بوونی خۆیان لەناوچەدا بەتایبەتی و لەعێراق دا بەگشتی سەلماند و خۆیان سەپاند بەسەر ناوچەو خەڵکی هەژار دا قەیرانی ئابووری لەلایەکی دیکەوەوای کرد کەخەڵک بڕستیان لێ بڕا و دەیان و سەدان جار ئاواتیان ئەخوازت بەحکوومەتی لەناوچووی دیکتاتۆری بەعس و بۆیەحکوومەتی تازەپێگرتووی هەرێم بەتەواوی بەچۆک دا هات و دوابەدوای یەک لەدوای یەک ئابڵۆقەکانی داخستنی فڕۆکەخانەو سنوورەکان و کونترۆڵ و چاودێری بیرەنەوتیەکان و دەست گرتن بەسەر بوودجەی هەرێم و نەناردنی مووچەی فەرمانبەران هەر هەمووی بەتێکڕایی خەونی سەربەخۆییان زڕاند و بوونەهۆی بەلاڕێدا بردنی و لەناوچوونی تیۆری سەربەخۆیی .

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here