ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا باس کرا

0
1173

نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕای گەیاند، ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت.

یان کۆبیچ، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی کۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممە 22/5/2017ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە شاری (نیویۆرک) بەڕێوە چوو، ئەوەی ڕاگەیاند، سەركردەكانی ھەرێمی كوردستان ڕایانگەیاندووە، ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام دەدەن”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکەنەوە، ئامانجی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ راستەوخۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە نیازی خەڵکی کوردستان بۆ جیهان بخەنە ڕوو”.

لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە کەرکووک، یان کۆبیچ ڕای گەیاند: “ئیدارەی کەرکووک ئاشکرای کردووە، دەیانەوێت بەشداری لە ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستاندا بکەن”.

لە کۆتاییشدا داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال کرد، بەردەوام بن لە دیالۆگ و هەماهەنگییەکانیان لە شەڕی دژی داعش زیاد بکەن و هەروەها لەسەر ئاستی سیاسیش و ئابووریش پەرە بە پەیوەندیی و دانوستاندنەکان بدەن.

لە میانی پێشوازیکردنی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت. هاوکات هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان  ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here