فینلاند:پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان

0
897

فینلاند
بەرێوەچوونی خۆپێشاندانی کوردانی فینلاند بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان
هاوکات لە گەڵ چەندین وڵاتی یەکیەتی ئورووپا، ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و فینلاندیانی کورد دۆستی خۆپێشاندانێک لە بەردەرگای بارەگای پەرلەمانی فینلاند بەرێوە چوو.
خۆپێشاندانی کوردانی فینلاند رۆژی شەممە 25.7.2014 لە کاتژمێر 16ی دوانیوەرۆ هاوکات لە گەڵ وڵاتانی فەرانسە، بریتانیا ئۆتریش (نەمسا) بەرێوە چوو. خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان بەرێوە چوو. بە دوای ئەودا وتاری کەمپەینی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بە زمانی کوردی لە لایەن بەرێز بێساران ئەحمەد پێشکەش کرا. دوای ئەودا پەیامی وتاری کەمپەینەکە بە زمانی فینلاندی لە لایەن بەرێز وەڵات نەهریەوە پێشکەشی بەشداران کرا.
لەو خۆپێشاندانەدا هەروەها کورتەباسێک لە سەر رەوشی کوردستان و هۆی پێشاندانەکە لە لایەن مەجید حەقیەوە بە زمانەکانی کوردی و فینلاندی پێشکەش کرا. خۆپێشاندانەکە بە سروودی خوایە وەتەن ئاواکە لە میانەی جۆش و خۆشی بەشداراندا کۆتایی پێهات.

پێویستە بگوترێ ئەو خۆپێشاندانانە کە بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچن بە دەستپشخەریی کەمپەینی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان و ناوەندی ڕۆژی کورد ڕێکخستنیان بۆ کراوە

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here