ئوتریش ;پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان

0
674

ئوتریش
کەمپەینی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە وڵاتانی ئوروپا ئوتریشی گرتەوە و لە شاری وییەنی پایتەختی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانێکی بەرین بە بەشداری زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسی و مەدەنیە کوردیەکانی ئوتریش بەڕێوە چوو .
رۆژی شەممە ٢٦.٠٧.٢٠١٤ کاتژمێر ١٦:٠٠ بە کاتی ناوەندی ئوروپا هاوکات لە گەڵ زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی لە وییەنی پایتەختی وڵاتی ئوتریش بە بەشداری زۆربەی حیزب و لایەنەکانی چالاک لەو وڵاتە خۆپێشاندانێکی بەربڵاو بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بەڕیوە چوو .
بەشدار بووان بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و هەر وەها خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و پەیامی سەربەخۆیی بۆ کوردستان لە بەر دەم پاڕلەمانی ئوتریش کۆ بوونەوە و پشتیوانی خۆیان لە سەر بەخۆیی کوردستان دووپات کردوە .
شایەنی باسە بەشدار بوان بە لە بەر کردنی جلی کوردی و هەڵپەرکێی کوردی ڕێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە و سرنجی خەلکی دانیشتووی ئەو وڵاتەیان بۆ لای خۆیان راکێشا .
هێز و لایەنانەی بەشداری ئەو ڕێو رەسمە بریتی بوون لە :
١. حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
٢. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٣. پاڕتی دێموکڕاتی کوردستان
٤. گۆڕان
٥.پارتی دێموکڕاتی کوردستان سوریە
٦. کومەڵێ کوردی ئیزەدی لە وییەن
٧. لاوانی سەر بەخۆی کورد لە وییەنا
جێگەی ئاماژەیە کە هاوکات لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان ، خەلک بە شیوەی سەمبولیک بە دانانی دەست لە سەر دڵیان و وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب پشتیوانی خۆیان لە هێما نەتەوەیەکان و ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیوە

پێویستە بگوترێ ئەو خۆپێشاندانانە کە بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچن بە دەستپشخەریی کەمپەینی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان و ناوەندی ڕۆژی کورد ڕێکخستنیان بۆ کراوە

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here