شلێر دەروێشی: تا سەربەخۆ نەبین ، نە خاکمان خاکی خۆمانە و نە نیشتمانمان

0
3554

تا سەربەخۆ نەبین ، نە خاکمان خاکی خۆمانە و نە نیشتمانمان ،

تا سەربەخۆ نەبین نە ناسنامەمان ئی خۆمانە و نە زمان و پێناسەمان ،

تا سەربەخۆ نەبین یا ئێرانین ، یا عێڕاقین یا سووریەیی یان تورکیەیین ،

با بە دەستی خۆمان چارەنووسمان دیاری بکەین و ئەو مافە وەدەست بێنین ،

پێویستە لانی کەم نیو ئەوەندەی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە خەم سەربەخۆیی کوردستانی باشوورەوەن ،

کوردەکانی باشوور بە خەم ئەو پرسەوە دەبوون ، لەو هەلومەرجە دا پێویستە کورد هێندە یەکگرتوو بێ،

کە هەموومان هەر چوار پارچە وەک ماڵ و زێد و خاک و نیشتمانی خۆمان لێی بڕوانین و هەنگاوی بۆ هەڵبگرین ،

گەیشتن بە سەربەخۆیی لە کوردستانی باشوور بێشک هیوایەکی ڕوون و دەروویەکی گەشە بۆ سەرجەم پارچەکانی تر ،

بۆیە پێویستیی زیاتری بە پشتیوانی هەیە ، بژی کورد و کوردستان ، سەرکەوتن بۆ گەلی کورد لە هەر چوار بەشە پارچە پارچە کراوەکەی کوردستان

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here