لێرەوە پشتیوانیی خۆت بۆ دەوڵەتی کوردی ڕابگەیێنە

0
1296

ڕۆژی کورد: بە مەبەستی پشتیوانیکردنی ئاشکرای هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ناوەندی ڕۆژی کورد، داواکارییەک ئاراستەی کۆشکی سپیی ئەمریکا دەکەن.

هاوکات داوا لە ئەمریکا کراوە، هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکات بۆ بنیادنانێکی ئاشتییانەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ گەلی کوردستان.

ئەم داواکارییە ئەمڕۆ یەکشەممە 29/9/2017 لە ماڵپەڕەکەدا دانراوە و پێویستی بەوە هەیە 100 هەزار کەس پاڵپشتی لە داواکارییەکەدا بکات، تاوەکوو کۆشکی سپیی ئەمریکا بە هەندی وەربگرێت، بۆیە هاووڵاتییانی کوردستان و ئەوانەی پشتیوانی لە داواکارییەکە دەکەن، دەتوانن ئەم ڕێکارانە بگرنە بەر:

بۆ بەشداریکردن لە داواکارییەکە ئەم ڕێکارانە ئەنجام بدە

١- کلیک لەسەر ئەم ماڵپەڕە بکە:

https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence-iraq-15

٢- لە بۆشایی (First Name) ناوی یەکەمت بنووسە.

٣- لە بۆشایی (Last Name) ناوی دووەمت بنووسە.

٤- ئیمەیڵی تەواوەتیی خۆت لە بۆشایی (Email Address) تۆمار بکە و دواتر کلیک لەسەر (Sign Now) بکە.

٥- ئیمەیڵێکت بۆ دێت لە ماڵپەڕەکەوە کە دەبێت کلیک لەسەر (Confirm your signature by clicking here.) بکەیت، بۆ ئەوەی واژۆکەت بچێتە پاڵ واژۆکانی دیکە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت