‎دوایین بابه‌ته‌كان

كۆڕیادێكی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌رز راگرتنی یاد و هزری دوكتۆر قاسملوو له‌ پاریس به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی كورد :رۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی فێورییه‌ به‌ ده‌سپێشخه‌ری و ئاماده‌كاری ئه‌نستیتۆی كورد له‌ پاریس سیمینارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێزگرتن له‌ یاد و ئه‌ندیشه‌ی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو به‌ به‌شداری...

كتێبی “یادگارییه‌كانی كۆماری كوردستان” له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی باشووری كوردستان بڵاو كرایه‌وه‌

ڕۆژی كورد :ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٣ و ١٦ی مانگی فیورییه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌ باشووری كوردستان كۆڕێكی به‌ شكۆ بۆ نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ری سیاسی ڕێزدار "كاكشار ئۆره‌مار"...

١٠٠ چه‌كداری پاڵپشتكراو و له‌ ژێر پشتیوانیی ئێران له‌ ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب له‌ وڵاتی سووریه‌...

ڕۆژی كورد :ناوه‌نده‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیه‌ باس له‌ كوژرانی زیاتر له‌ ١٠٠ چه‌كداری تێرۆریستی ژێر پارێزگاری و له‌ ژێر پشتیوانی ئێران له‌ ئه‌دله‌ب له‌ وڵاتی سووریه‌ ده‌كه‌ن. پێشتریش ١٤ سه‌ربازی تورك له‌ ئه‌دله‌ب...

كۆریای باشوور كڕینی نه‌وت له‌ ئێرانی به‌ ته‌واوه‌تی ڕاگرتووه‌

ڕۆژی كورد :كۆریای باشوور بۆ دابینكردنی وزه‌ و سووته‌مه‌نییه‌كانی پێویستی وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌ به‌ زیادكردنی هاورده‌كاری نه‌وتی نه‌پاڵوێراو له‌ وڵاتی ئامریكاوه‌. له‌ نه‌بوونی ئێران دا ئامریكا بووه‌ به‌ دووهه‌مین دابینكه‌ری گه‌وره‌ی نه‌وتی...

وه‌زیری به‌رگری ئامریكا باس له‌ ڕێككه‌وتن له‌ گه‌ڵ تاڵه‌بان سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ئه‌كات

ڕۆژی كورد : وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ گه‌ڵ گرووپی تاڵه‌بان له‌ سه‌ر پێشنیاری به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كیشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوو به‌ ڕێككه‌وتن گه‌یشتوون.

پاڕله‌مانی سووریه‌ ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كانی دوای زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌ به‌ فه‌رمیی ناسیی

ڕۆژی كورد : نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی سووریه‌ كۆشتاری به‌ كۆمه‌ڵی مێژوویی ئه‌رمه‌نییه‌كانییان به‌ ده‌ست تۆركه‌كانی عۆسمانی كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌ پێش ئیستا به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌، به‌ فه‌رمیی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ژینۆساید ڕاگه‌یاند.

ئاڵمان مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌نارده‌كردنی چه‌كی بۆ وڵاتانی به‌شدار له‌ قه‌یرانی لیبی ده‌ركردووه‌

ڕۆژی كورد :ده‌وڵه‌تی ئاڵمان مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ وڵاتانی تۆركیه‌، ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و میسری ده‌ركردووه‌. ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تاوانبار كراون به‌ په‌ره‌پێدانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ولاتی...

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌ڵیت بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ مه‌ترسییه‌كانی ڕژیمی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رپرسایه‌تیی و...

رۆژی كورد : وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌ربه‌ره‌كانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی ڕژیمی ئێران و ئاماده‌بوونی هێزه‌كانیان و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌...

کۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنی هاوبه‌شی نووری مالكی، مۆقته‌دا سه‌در و هادی عامێری به‌ ئاماده‌بوونی خامنه‌یی...

ڕۆژی كورد : سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ عیراقییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی فێورییه‌ نووری مالكی، مۆقته‌دا سه‌در و هادی عامێری له‌ شاری قۆم نزیك به‌ پێته‌ختی سیاسی ئێران و له‌ ژێر چاوه‌دێری "عه‌لی...

نیشتنه‌وه‌ی نائاسایی و خێرای فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری تاران به‌ره‌و ده‌مێشق له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕووسیه

ڕۆژی كورد :رووسیا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سوریه‌ ناچار به‌ نیشتنه‌وه‌ی نائاسایی و به‌ په‌له‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی "حه‌میم" له‌ وڵاتی سووریه‌ بووه‌. هاوكات له‌ گه‌ڵ فڕینی ئه‌م فڕۆكه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌...