لە ناوچەی مەریوان، هێرش کرایە سەر مۆڵگەیەکی ڕژیم

0
1536

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شەوی ڕابردوو، دووشەممە 18ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ناوچەی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر مۆڵگەیەکی ڕژیم.

ئەو هێرشە کاتژمێر 12ی شەو بە کاتی کوردستانی خۆرهەڵات بۆ سەر مۆڵگەیەکی ڕژیمی ئێران لە “گوڵیچەر”ـی مەریوان ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەو هێرشە بۆ چەند کاتژمێر بەردەوام بووە.

تا ئێستا هیچ حیزب و ڕێکخراو و گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

هەروەها شەوی ڕابردوو، لە باژێڕی ڕەبەت هێرش کراوەتە سەر چەند بنکەیەکی ڕژیم و زیانێکی زۆری مادی و گیانی وەبەر ڕژیم کەوتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت