لە مەریوان حکومەت نیزامیە

0
2261

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، لە ئێستادا مەیدانی چوونە ناو و هاتنە دەری شار بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران کۆنترۆڵ کراوە.

لە ماوەی سەعاتێک بەر لە ئێستاوە سپای پاسداڕان، بە گشتی ناو باژێڕی مەریوانیان کۆنترۆڵ کردووە و جۆرێک حکومەت نیزامی لە ناو شار زاڵە.

هۆکاری ئەو حکومەت نیزامیە تا ئێستا ناڕوونە بەڵام ئەو کارەی ڕژیم کە پێدەچێ بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک بێ، دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەو دواییانەی خەڵک بە دۆخی ڕێگاوبانی شار، هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها کەسێک لە مەریوانەوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ڕۆژی دۆینێ هێلی کۆپتێرێک بە شێوەیەکی ەبرچاو بەسەر شاردا خولاوەتەوە و تا سنوور ڕۆیشتووە.

هەروەها شەوی ڕابردوو، دووشەممە 18ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ناوچەی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر مۆڵگەیەکی ڕژیم.

ئەو هێرشە کاتژمێر 12ی شەو بە کاتی کوردستانی خۆرهەڵات بۆ سەر مۆڵگەیەکی ڕژیمی ئێران لە “گوڵیچەر”ـی مەریوان ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەو هێرشە بۆ چەند کاتژمێر بەردەوام بووە.

تا ئێستا هیچ حیزب و ڕێکخراو و گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت