هیلاری کلینتۆن داوای درێژکردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران دەکات

0
1134

ڕۆژی کورد: یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی پرۆپاگەندەکانی دوو بەربژێری سەرەکیی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا واتا تامپ و کلینتۆن، پرسە پەیوەندییدارەکانی ئێرانن. ترامپ بە چڕی، ئۆباما بە ڕێگا خۆشکردن بۆ ئێران و پەرەپێدانی تیرۆریسم دەکات بەڵآم تا ئێستا هیلاری کلینتۆن لەمبارەوە هەڵوێستێکی ڕوونی نەبوو، بەڵام ئێستا ئەویش هاتۆتە ناو ڕیزی دژبەرانی ئێران و باس لە پێویستیی درێژکردنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی بلاڤۆکی “هیڵ” کۆنگرەی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە هیلاری کلینتۆن لە بانگەوازێکدا داوای لە دێموکراتەکانی پێشەنگی سێنای ئامریکا کردووە کە پشتیوانی لە یاسای درێژکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران بکەن.

جێسی لریچ وتەبێژی هیلاری کلینتۆن لە بیانییەیەکدا باسی لەوە کردووە کە: “هیلاری کلینتۆن پشتیوانی لە یاسای درێژکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دەکات و باوەڕی وایه کۆنگرەی ئامریکا دەبی ئەو گەڵاڵەیە بە پەلە تاوتوێ بکات”.
کلینتۆن لەو بانگەوازەدا داوا دەکات تا لە ڕێگای پشتیوانی لە یاسای دریژکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران پێش لە هەڵسوکەوتی دەستدرێژکارانەی ئەو ڕێژیمە بگیردرێت.

لە سالی ٢٠٠٩ی زایینیەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، ژمارەیەکی زۆر لە کەس، شیرکەت و ئەو دامەزراوەگەلە هەوڵی یارمەتیدان بە رێژیمی ئێران و دەورلێدانی گەمارۆکانیان داوە؛ لەلایەن ئامریکاوە دەستنیشان و سزا دراون.

تا ئێستا ڕوون نیە ئایا ئەو بانگەوازییەی هیلاری کلینتۆن تەنیا بە مەبەستی دوانەکەوتن لە بەرانبەرەکەی واتا ترامپ ـە یان وەک زۆربەی بەرپرسان و سیاسییەکانی ئامریکا هاوڕایە لەسەر ئەوەی کە ئێران سەرەکیترین مەترسییە بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین و جیهان یان نا؟

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت