میدیاکانی تورکیا دەنگۆی تیرۆرکردنی موراد قەرەیلان یان بڵاو کردەوە

0
623

ڕۆژی کورد: لە نێو تورکیادا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا تیرۆر کراوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥، ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردۆەتەوە، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە و فەرماندەی یەکەمی باڵی سەربازیی پەکەکە، لە ئۆپەراسیۆنی تیمێکی تایبەتی هێزی کۆماندۆی سوپای تورکیا کە بە (بۆردۆ بەرەلی)، تیرۆر کراوە.

میدیاکانی تورکیە هەروەها دەڵێن، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە چیای قەندیل ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکە ڕانەگەیاندراوە.

 لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانە، هەوڵەکانی نەیارانی پەکەکەن و دەیانەوێت کاریگەری لەسەر هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دروست بکەن. گوتیشی: ”ئەو هەواڵە ڕاست نییە و موراد قەرەیلان تیرۆر نەکراوە“.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.