هەواڵدەریی “فارس” پێشمەرگەکانی دوزخورماتۆ بە “بەکرێگیراو” لەقەڵەم دەدات

0
921

رۆژی کورد: لە کاتێکدا تێکڕای سەرچاوەکان باس لە هێرشی پەیتا پەیتای حەشدی شەعبی بۆسەر شاری دوزخورماتۆ دەکەن، هەواڵدەرییەکانی رژیمی ئێران وێڕای سووکایەتی و چەواشەکاری، هێزەکانی پێشمەرگە بە پێشێلکاری ئاگڕبڕ لەقەڵەم ئەدەن.

هەواڵدەریی “فارس”ی سەربە سوپای تیرۆریستی پاسدارانی لەزاری ئەندامێکی حەشدی شەعبییەوە وێڕای بە بەکرێگراو (مزدور) لە قەڵەمدانی پێشمەرگەکانی کوردستان، بە تاڵان کردنی ئیدارەی ئەوقافی تورکمانە شیعەکانیش تۆمەتباریان دەکات.

ئەو هەواڵدەرییە چەواشەکارەی سوپای تیرۆریستی پاسداران نووسیویەتی: هێزەکانی پێشمەرگە ٢٠ بنەماڵەی کوردیان لە ناوچەی “الجمیلە”وە بۆ “داقوق” راگواستووە و دواتر خانووی تورکمانەکانیان ئاگر تێبەرداوە.

هەواڵدەریی چەواشەکاری فارس دەنووسێ: پێشمەرگەکان هاواریان کردووە کە تورکمانەکان لە ماڵەکانتان وەرنە دەرەوە هەتا خانووەکانتان ئاگر تیبەردەین، کە هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ خانووی تورکمانەکانیان سووتاندووە.

چەواشەکارییەکانی ئەو هەواڵدەرییە تیرۆریستییە لە کاتێکدایە کە لە رێکەوتی ١١ی مانگی کۆتایی سالی ٢٠١٥دا زیاتر لە ٥٠ دووکان و ماڵی هاووڵاتییانی کوردی دوزخورماتۆ بەدەستی تیرۆریستەکانی حەشدی شەعبی ئاگر تێبەردران.

هاووڵاتییەکی خەڵکی دوزخورماتۆ لەلێدوانی تایبەتیدا بە رۆژی کوردی راگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی بە رۆژی ئاشکرا هاووڵاتییانی گوندەکانیان تیرباران دەکرد و ناچار بە بەجێهێشتنی گوندەکانی خۆیان دەکردن.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوای هەڵگیرسانی شەڕ لە شاری دوزخورماتۆ زیاتر لە ٣٠ تیرۆریستی حەشدی شەعبی بە دەستی پێشمەرگەکانی کوردستان بەکوشت چوونە کە بە گوتەی سەرچاوەکان چەند کەسێکیان پاسدارانی ئێرانی بوون.

هێزە کووردییەکان و خەڵکی نناوچەی دوزخورماتۆ داوایان کردووە کە تیرۆریستانی حەشدی شەعبی شار و گوندەکانیان چۆڵ بکەن، بەڵام حەشدی شەعبی بە هێرش و تەقە کردن لە خەڵکی ئاسایی وڵامی داخوازیی هاوولاتیانی کوردی ناوچەکەی داوەتەوە.

شارۆچکەی دوزخورماتۆ ٢٢٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و دەکەێتە سنووری ناچە جێ ناکۆکەکانی ماددەی ١٤٠، کە لەسەدا ٥٥ دانیشتوانەکەی هاووڵاتیانی کورد، لەسەدا ١٥ عەرەب و لە سەدا ٣٥یش تورکمان پێکی دێنن.

هێرشی حەشدی شەعبی و میدیا چەواشەکارە تیرۆریستییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران دوای ئەوە دیت کە لەماوەی رابردوودا، هەواڵی بەڕێوەبردنی ریفراندۆمی سوربەخۆیی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا بلاوبۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.