هەشت کەس لە کودتاچیەکان داوای پەنابەرییان لە یونان کردووە

0
743

ڕۆژی کورد: وەزارەتی تەناهیی تونان، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگەیاند، هێلی کۆپتێرێکی سەربازیی تورکیە لە باکووری یونان نیشتووە و ٨ کەس سەرنشینی ئەو هێلی کۆپتێرە لە لایەن کاربەدەستانی یونانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ڕاگێنەکانی یونان هەر ٨ سەرنشینی ئەو هێلی کۆپتێرە داوای پەنابەریی سیاسیان لە وڵاتی یونان کردووە.

سەرۆکی سەربازیی یونان ڕایگەیاند کە ئەو ٨ کەسە لە کودتاچیەکان بوون. هێلی کۆپتەرەکە لە شاری “ئالکساندرۆپۆلیس”ـی یونان نیشتووە.

مەولوود چاووش ئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی تورکیە لە لاپەڕەی تویتێری خۆی نووسیویەتی کە ئانکارا داوای لە یونان کردووە ئەو هەشت کەسە رادەستی تورکیە بکاتەوە.

دەگوترێ ئەو ٨ کەسە بەر لە شکست هێنانی کودتای تورکیە بەرەو یونان ڕایان کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت