ژنە وەرزشوانێکی هیندی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر داپۆشەی زۆرەملی، نەچو بۆ تاران

0
1101

ڕۆژی کورد: حەنا سیدهو، ژنە وەرزشوانی تیرهاوێژی ئولەمپیکی هیند، بە هۆی ئەوەی کە لە ئێران داپۆشەی (حیجاب) زۆرەملی بۆ ژنانی وەرزشوان هەیە، لە چون بۆ کێبەرکێی پاڵەوانەیی ئاسیا لە ئێران، خۆی بوارد و بەشداری نەکرد.

حەنا، ئەمڕۆ شەممە لە تویتێری خۆیدا ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و گوتیشی پێشتریش نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ فیدراسیۆنی جیهانیی تیرهاوێژی ناردووە.

حەنا لەمبارەوە نووسیویەتی: “هیچ دڵخۆش نیە لەوەی کە ناچارە لەو کێبەرکێیانەدا لە تاران، خۆی داپۆشط و بڕواشی وایە داپۆشەی زۆرەملی لەگەڵ وەرزش ناکۆکە”.

حەنا لای وایە وەرزش ئەو باشیەی هەیە کە خەڵکانێکی جیاواز بە کەلتوور و زمانی جیاواز لە لای یەکتری کۆدەکاتەوە هەر بۆیەش دەبێ ڕێز لە کەلتووری جیاواز بگیردرێ و نابێ کەس بە زۆرەملی ناچار بکرێ، داپۆشە لەسەری بکا ئەوە چیە کێبەرکێکان لە وڵاتێکی ئیسلامی بەڕێوە دەچن.

بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی، وەرزشوانانی ژن دەبێ لە کاتی کێبەرکێکاندا سەریان داپۆشن، ئەو یاسایە هەم بۆ ژنان و ئافرەتانی وەرزشوانی ئێران و هەم بۆ وەرزشوانانی وڵاتانی ترە کە لە کێبەرکێکان لە ئێراندا بەشداری دەکەن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت