هێمای فەرهەنگ و هونەری کرماشان پێشکەش کەیهان کەلهور دەکرێت.

0
551

ڕۆژی کورد: ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردنی کتێبی “ساز ئاوای کورد” و بەخشینی هێمای فەرهەنگ و هونەریی کرماشان بە مامۆستا “کەیهان کەلهور” بەڕێوە دەچێت.

، ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردنی کتێبی ساز ئاوای کورد لە نووسینی “عەلی ئەسغەر نەسروڵڵاپوور” بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەرچاوی موسیقا، لە شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت.

کتێبی ساز ئاوای کورد لە لایەن مامۆستایان “بیژەن کامکار” و “عەلی ئەکبەر مورادی” پێشەکیی بۆ نووسراوە و لە لایەن بڵاوکەرەوەی “دیباچە”وە چاپ کراوە.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا هێما و نازناوی فەرهەنگ و هونەریی کرماشان ئاراستەی مامۆستا کەیهان کەلهور دەکرێت.

ئەو ڕێوڕەسمە رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیە ٢٢ی خەرمانان لە زانکۆی فەرهەنگ و هونەری کرماشان بەڕێوە دەچێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت