هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان چالاکییەکیان لە بۆکان ئەنجامدا

0
717

رۆژی کورد

پارتی ئازادیی کوردستان ڕایدەگەنێت: شەوی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی سەر بەو پارتە لە نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان –ناسراو بە هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان- لە شاری بۆکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ماڵپەڕی پارتی ئازادیی کوردستان بڵاویکردەوە؛ سەعات ٢٣ بە کاتی تاران و٢١:٣٠ بە کاتی کوردستان، یەکەیەکی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان، لە شاری بۆکان کەڵانتەری ژمارە ١١  و ئیدارەی ئەماکن-یان لە شەقامی کەمەربەندی لە خوار دادگوستەری، دایە بەر هەڵمەت.

گرتە ڤیدیۆیی ئەو چالاکییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە.
لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا ئەوە سێهەمین عەمەلیاتی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستانە.
ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ئازادیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژی کورد ڕایگەیاند: “وەک دەزانن لە نەورۆزی ئەمساڵدا، فەرماندەی گشتی هیزەکانی پارتی ئازادیی کورستان، لە پەیامەکەیدا، دەسپێکی قۆناغێکیتری خەباتی چەکداریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند. هەر ئەو کاتە ئاماژەی بەوە کرد کە هەلۆکانی ئازادیی کوردستان، سەربەست دەکرێن کە لە کێ و کەی و چۆن، هیزە داگیرکەرەکانی ئیران بەر هەڵمەت بدەن. ئەوە بوو کە یەکەم هەڵمەتی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان، لە رۆژی ئەڕتەش دا، لە سنە کرایە سەر رێوڕەسمی ئەو بۆونەیە و ژمارەیەک لە هێزەکانی دوژمن، کوژران و بریندار بوون، هەروەها زیانی مادییان پێگەیاندن. دووهەمین هەڵمەت هەر لە سنە و رۆژی 21ی ئاوریل واتە دووی گوڵان بوو کە یەکەیەک لە هەڵۆکان هێرشیان کردە سەر کەڵانتەری ژمارە 17 کە یەکێک لە ناوەندەکانی سەرکوت و زوڵم و زۆر و باجگیری لە خەڵکە. سێهەم عەمەلیاتیش شەوی رابردوو لە بۆکان بوو کە کەڵانتەری ژمارە11 و ئیدارەی ئەماکن، کەوتنە بەر هەڵمەتی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان.

ئاکامی ئەو عەمەلیاتانە بێجگە لە زیانی گیانی و مادی بۆ رێژیم، ئاکامێکێکی گەورەتریان هەبوو کە ئەویش بریییە لە دەسپێکی قۆناغێکی تازەی خەباتی چەکداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بووژانەوەی گیانی خەبات و فیداکاری و هیوا بە داهاتووی سەرکەوتنی بزووتنەوەی کوردایەتی و شکان و راماڵینی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران لە کوردستان. هەر لەو ماوەیە دا بەو پەیامانەی کە لە ناوخۆی وڵاتەوە دەگەنە سەرکردایەتی پاک، روونە کە ئێمە ئامانجەکانی خۆمان لەو عەمەلیاتانە پێکاوە.”

ئەو ئەندامە سەرکردایەتی پاک وتیشی: “بە پێی زانیارییەکانمان، دام ودەزگا ئەمنیەکان زۆر غافڵگیر بوون و زۆر شڵەژاون. هاوکات کەوتوونەتە بەر لێپرسینەوەی دەسەڵاتە باڵاکانی خۆیان و داوای وەڵامیان لێکراوە کە چلۆن بە رۆژی روون و لە ماوەی یەک هەفتەدا، 3 عەمەلیاتی سەرکەوتووی پارتی ئازادیی کوردستان، دەبێ سەرکەوتوو بێت.

وەک پێشتر باسم کرد، ئەوە سێهەمین عەمەلیاتی چەکدارانەیە کە دوویان لە سنە و یەکیان کە شەوی رابردوو بوو لە بۆکان کراوە.

هاوکات لە گەڵ ئەو عەمەلیاتانە، لە پەیجی هەلۆکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینن کە سنەیان بە پووتێر و دروشم نەخشاندوە.”

ئەفشار ئەقدەسی لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی: “وەک دەزانن کە رێژیم بەرانبەر عەمەلیاتی هەڵۆکان تا ئێستا دوو دژ کردەوەی هەبووە. دژکردەوەی یەکەمجار ئەوە بوو کە وەزیری ئیتلاعات لە پاش یەکەم عەمەلیاتی هەلۆکانی ئازادیی کوردستان لە سنە، رایگەیاند کە کەسێکمان دەسگیر کردوە کە لەو دیو سنوورەکانەوە هاتووە و ویستی کاری تەقینەوە بکا. ئەوە بوو کە هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان بەدرۆیان خستەوە و رایانگەیاند هیچ هەڵۆیەک نەگیراوە، هەروەها لەو عەمەلیاتەدا چەکی کلاش و ئار پی جی و نارەنجەک بە کار هاتووە نەک شی دیکە، دوهەمین دژ کردەوە لە رێگای سایتێکی سەر بە سوپای پاسدارانەوە بوو کە ویستی لە باری عەمەلیاتەکەی کەلانتەری 17 کەم بکاتەوە و رایانگەیاند کە بومبی دەنگی بەکار هاتووە.”

سەبارەت بە عەمەلیاتەکەی دوێنێ شەوی بۆکان، تا ئێستا شتێکمان لە راگەیاندنەکانی رێژیم نەدیوە، دەزانین کە سیخوڕەکانی رێژیم بە شاردا بڵاوەیان کردوە بەلام، جێی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان زۆر لەوە قایمترە،، کە ئەوان زەفەری پێبەرن.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.