Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ کوردستان هەڵۆکانی زاگرۆس بەکرێگیراوێکی سپای پاسدارانیان بریندار کرد

هەڵۆکانی زاگرۆس بەکرێگیراوێکی سپای پاسدارانیان بریندار کرد

0
1307

رۆژی کورد: ئەندامێکی سوپای پاسداران لە پیرانشار،  لە ئەنجامی تەقەی هەڵۆکانی زاگرۆسدا کە خۆیان بە لقی چەکداری نهێنیی حیزبی دیمۆکرات دەزانن، بە توندی بریندار بوو.

ماڵپەری کوردستان میدیا، لەو بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، سەر لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ماشیةێکی هەڵگری چەند کەسی سەربە سوپای پاسداران لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هێرشی کرایە سەر و بریندار بوونی ئەندامێکی بەکرێگیراوی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی رژیمی لێکەوتەوە.

ئەو هێرشە لە ناوچەی کۆنە لاجانی پیرانشار ئەنجام دراوە، کە تیایدا “مەلا عەلی زێوەیی” بریندار کراوەو ماشینی بەکرێگیراوەکانیش زیانی پێگەیشتووە.

ماڵپەڕی حیزبی دیمۆکرات نووسیویەتی: ئەو بەکرێگیراوەی سوپای پاسداران بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە سەرەتا رەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار و دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە ورمێ کراوە.

کوردستان میدیا باسی لەوەش کردووە، هەڵۆکانی زاگرۆس هەڕەشەیان کردووە کە دەست لە هیچکام لە ئەندامانی سپای پاسداران نابوێرن.

هەڵۆکانی زاگرۆس رێکخستنێکی نهێنیی چەکدارە و خۆی سەر بە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ناساندووە و لە ماوەی رابردووشدا لە شارەکانی ورمێ، سەقز چالاکییان ئەنجام داوە.

13823188_574345546068610_1490805415_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زانیاری لەسەر سێ کەس لە ڕێبەرانی ئەلقاعیدە کە نیشتەجێی ئێرانن، بڵاو کردەوە
بابەتی دواتروڵامی ئیتلاعات بۆ محەمەد نەزەری: دەبێ حیزبی دێمۆکرات چارەسەریت بۆ بکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان