ئاسۆشتێدپرێس: کلینتۆن بەربژێری کۆتایی دێموکراتەکانە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکادا

0
589

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی جۆزەردان، هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس بڵاوی کردەوە کە هیلاری کلینتۆن کە یەکێک لە بەربژێرەکانی حیزبی دێموکراتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویە، توانیویەتی دەنگی نوێنەرە تایبەتییەکانی ئەو حیزبەش وەدەست بێنێ و بەوپێیە توانیویەتی ٢٣٨٣ دەنگ کە دەنگی پیویست بۆ بوون بە نوێنەری حیزبی دێموکرات لە هەڵبژاردنەکاندایە، وەدەست بهێنێ.

نوێنەرە تایبەتییەکانی حیزبی دێموکراتی ئەمریکا ٥٠٠ کەسن کە سەربەخۆ لە ئەنجامی ململانێکانی بەر لە هەڵبژاردن، لە کۆنگرەی حیزبدا دەنگی خۆیان دەدەن.

لە هەمان کاتدا بیرنی سندێرز، ڕکابەری هیلاری، هیوای خواستووە بتوانێ بە سەرکەوتن لە کالیفۆرنیا، دەنگی نوێنەرە تایبەتییەکانی حیزبەکەی بۆ لای خۆی ڕابکێشێ ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان لە هەڵبژاردنی دوو ئەیالەتی ویرجین و پۆرتۆریکۆ، هیلاری کلینتۆن توانی سندێرز، شکست بدا.

لە ئەگەری سەرکەوتنی کۆتایی هیلاری کیینتۆن دا، ئەوە یەکەم جار دەبێ کە حیزبێکی سەرەکیی ئەمریکا، ژنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە بپاڵێوێ.

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی داهاتووی ئەمریکا ١٨ خەزەڵوەری داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت