هێڵی هەژاری لە تاران٣ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنە

0
1283

ڕۆژی کورد: غوڵام ڕەزا کیا‌مێهر پسپۆڕی بواری ئابووری لە ئێران دەڵێ‌: هەر بنەماڵەیێکی چوار کەسی بە مووچەی کەمتر لە ۳.۵ (سێ ملیۆن و نیو) تمەن، لە ژێر هێڵی هەژاری دایان.

غوڵام ڕزا کیامێهر لە وتووێژێک لە گەڵ هەواڵنێری “باشگاە خبرنگاران جوان”،ی سەر بە بە دەنگ و ڕەنگی ئێران گوتی: “بە پێی بارودۆخی ئێستا، گرانی کەل و پەلی ژیان  لە شاری تاران، هەر بنەماڵەیێک داهاتەکەی کەمتر لە ۳.۵ ملیۆن تمەن بێ، ئەوا   له ژێر هێڵی هەژاری دایە.

ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا گوتی : چوونە سەرەوەی نرخەکان بە گشتی لە ساڵانی ڕابردوودا، بووە بە هۆی کەم بوونی توانای کڕینی بنەماڵەکان بە شێوەیێک کە بنەماڵەکان لە دەرەقەت دابین کردنی گوزەرانی ژیانیان نایەن.

هاوکات لەگەڵ وتەکانی ناوبراو، سەرۆکی یەکیەتیی کرێکارە پەیمانییەکانی ئێران، فەتحوڵا بەیات، ڕایگەیاندووە بەپێچەوانەی داتاکانی ناوەندی ئامار کە باس لە 1میلیۆن و ٨٢٠ هەزار تمەن تێچووی مانگانەی خانەوارێکی شارنشین دەکات، ئاستی تێچووی مانگانەی خانەوارێکی کرێکاری لە ئێراندا گەیشتۆتە 3 میلیۆن تمەن.

پێشتریش لە ٧ ی بانەمەڕی ئەمساڵدا سکرتێری کانونی بەرزی ئەنجومەنە سینفییە کرێکارییەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە کەلێنی تێچوو و داهاتیی خانەوارە کرێکارییەکان قوڵتر بۆتەوە و ٨٠%ی کرێکارانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

شایانی ئاماژەیە کە زۆربەی توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان، هەژاری بە هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکان دەزانن کە بە تایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.