شۆڕشه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كاتێكه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئامانجێكی روون و دیاریكراوی هه‌بووه، رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی. له‌لایه‌ن هه‌ركام له‌و بزووتنه‌وه، رێكخرا و كۆڕ و كۆمه‌ڵ و حیزبانه‌وه كه له‌م پێوه‌ندییه‌دا بوونی خۆیان راگه‌یاندووه به شێوازك و به پێی بنه‌مایه‌كی تا راده‌یه‌ك دیاریكراو ده‌ستیان به خه‌بات و شۆڕش له‌و پێناوه‌دا كردووه. به‌ڵا له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ئێستا چاوی لێ ده‌كه‌ین، به‌شێكی به‌رچاویان و تا ده‌گاته سه‌رده‌می دامه‌زراندنی حیزبه مۆدێڕنه‌كان، هه‌ر له چوارچێوه‌ه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و فام كردن به جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئیتنیك و نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ردا بووه كه ده‌ستیان داوه‌ته خه‌بات بۆ گه‌یشتن به كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی، كه به‌داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و بزووتنه‌وانه له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكی ناوچه‌ییدا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه و زۆر خێرایش سه‌ركوت كراوه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه به‌داخه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ لای به‌شێكی به‌رچاو له حیزبه‌كان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌م هۆكاره، نه‌بوونی هزری نه‌ته‌وه بوون و زاڵبوونی گوتاری حكوومه‌ته زاله‌كانه به‌سه‌ر هزر و بیری تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كورددا. ئه‌م گوتاره له سه‌رده‌مێكدا له‌لایه‌ن فارسی ئێرانییه‌وه بووه و سه‌رده‌مێك هزری عوسمانی و ئیسلامی و شیعه و سه‌له‌فی و …، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، نه‌ته‌وه‌ی كورد دیسان خه‌باتێكی ده‌ست پێكردوه‌ته‌وه كه له ناخوودئاگایدا به‌رده‌وام ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
به‌ڵام پاش زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌نووكه جۆرێكی دیكه له گوتاری نانه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر به‌شێكی به‌رچاو له هێزه سیاسییه‌كاندا زاڵه كه بووه‌ته له‌مپه‌رێكی راسته‌قینه له‌سه‌ر رێگای هزری نه‌ته‌وه‌یی و گۆڕانی هه‌ست بۆ شعوورێكی یه‌كگرتوو له‌هه‌مبه‌ر ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و مافه‌ی كه له نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن مێژووی وه‌ك كورد سندراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا ته‌ركیز له‌سه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان كراوه كه كوردستانی رۆژهه‌ڵاته. له بابه‌تێكی دیكه‌دا (گێژاوی وێنای ئۆتۆپیا و تیشكی هیوا) باسم له‌و گوتاره ریفۆرمیستییه كردووه كه كۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ زاڵكردنی به‌سه‌ر چالاكوانانی سیاسی‌دا خسته گه‌ڕ و ده‌كرێ بڵێین كه سه‌ركه‌وتوویش بوو و توانیی به‌شكی به‌رچاو له دژبه‌رانیش بخڵه‌تێنی و له‌دووی خۆی راكێشێ. لێره‌دا ته‌نیا بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌نگاوێك به‌ره‌و پاش ده‌گه‌ڕێمه‌وه و چه‌ند نموونه‌یه‌ك له شۆڕشه‌كانی كورد و ئامانجه‌كه‌یان و واقعیه‌تی كرده‌وه‌كه‌یان به كورتی باس ده‌كه‌م:
شۆڕشی شخ مه‌حموودی نه‌مر هه‌موو هه‌وڵی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییكوردی بوو كه ته‌نانه‌ت چاپی دراویشی ده‌ست پێكرد.
شۆڕشی سماییل ئاغای سمكۆ كه به‌شێكی به‌رچاو له نه‌ته‌وه‌ی كورد به باوكی ناسیۆنالیزمی كوردی ناودێر ده‌كه‌ن، بیری سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی له زۆربه‌ی كرده‌وه‌كانیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه.
كۆماری كوردستان كه به‌رچاوترین و مۆدێڕنترین شۆڕش و سیستمی دامه‌زراوی كورد بووه، ده‌سه‌ڵاتكی دامه‌زراند كه به ئاشكرا سه‌ربه‌خۆ بوو و له قه‌واره‌یه‌كی كۆماری‌دا خۆی ناساند و هه‌نگاو و بیرۆكه‌كانی هه‌موو ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و كوردستانی یه‌كگرتوو بوو.
به‌ڵام كاتێك دێینه‌وه سه‌ده‌ی بیسست و یه‌ك و به‌و ئه‌زموونانه‌وه سه‌یری ئه‌مڕۆی دۆخی شۆڕشه‌كان و ده‌سه‌ڵات و حیزبه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین، نه‌ك هه‌ناوه‌كان و ئاستی داخوازییه‌كان به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به‌داخه‌وه پاشه‌كشه‌یش به ده‌بینی و ئه‌م پاشه‌كشه‌یه تا ئاستێكه كه به ئاشكرا سه‌ركه‌وتنی گوتاری خۆمان له سه‌ركه‌وتنی هزری ریفۆرمیستیی و گوتاره ئه‌وان واته هاووڵاتی ته‌وه‌ری (شهروند محوری)دا ده‌بینیه‌وه و پڕوپاگانداشی بۆ ده‌كه‌ین.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی رێژیمی ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دا، زاڵ كردنی هزرێكی جیا له هزر و شعووری نه‌ته‌وه‌ییه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كان و به‌تایبه‌ت كورددا. ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ئاماژه‌ی پێده‌كات پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆماری ئیسلامی نییه و له راستیدا ئه‌م رێژیمه درێژه‌ده‌ری رێگایه‌كی زۆر له‌مێژینه‌ی ئێرانییه‌كانه كه وه‌ك میراتێكی پوختتر پێیان گه‌یشتووه.
هه‌ر ئه‌مه‌شه كه هێنده سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه كه به‌شێكی به‌رچاو له چالاكانی نێوخۆ به ئاشكرا شوێنكه‌وتووی ئه‌و ره‌وته هزرییه‌ی رێژیمن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و دژی هێز و حیزبه راسته‌قینه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌و به‌شه‌دا ده‌وه‌ستن. ئه‌م ره‌وته هزرییه ناكرێ ته‌نیا وه‌ك ره‌وتێكی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی پێناسه بكرێت، به‌ڵكوو ئه‌وان درێژه‌ده‌ری سیستمێكی پان ئێرانیزمی و كار كردن بۆ باڵاده‌ست مانه‌وه‌ی فارسه‌كان له ئێراندان و مخابن به‌شێكی به‌رچاو له كۆمه‌ڵگای كوردیش كه‌وتوونه‌ته نێو ئه‌م گێژاوه‌وه.
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ئێران ده‌ست پێده‌كاته‌وه. به پێی هه‌موو پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنانه هیچ جۆره پێوه‌رێكی دێموكراتیك و ئازادی له‌خۆی نه‌گرتووه و هه‌ركه‌سێكیش حاشا له‌م راستییه بكات بێگوومان مه‌به‌ستێكی دژه مرۆیی هه‌یه.
كوردستانی رۆژهه‌ڵات له به‌شێك له ناوچه‌كانیدا جگه له كورد، نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌شی لێ نیشته‌جێ كراوه كه ئاكامی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی پاكتاوی ره‌گه‌زییه و ده‌كرێ زۆر به راشكاوی بڵێین كه له‌سه‌ر خاكی كوردستان میوانێكی زۆره‌ملێن و له درێژخایه‌ندا ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت. رێژیمی ئێرانیش بۆ ره‌وایی دان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی و به‌شدار كردنی لانی‌زۆری دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك تاكتیكی دوور له ئاكاری مرۆیی به‌كار دێنی و خه‌ڵك ناوچه جیا جیاكان ناچار ده‌كا بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان. یه‌ك له‌و تاكتیكانه نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان، شاره‌كان، بنزاراوه‌كان، عه‌شیره‌كان و …ه.
له ناوچه‌ی ورمێ و به‌تایبه‌ت شاری ورمێ به هۆی پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌وه كه له كورد و رێژه‌یه‌كیش تورك بیچمی گرتووه، ئه‌م تاكتیكه‌ی رێژیم به‌باشی توانیویه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و رق و قین له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه بچێنێ. لێره‌دایه كه هزری زاڵی رێژیم و ره‌وته ریفۆرمیستییه‌كه‌ی و ئه‌م تاكتیكه توانیویانه به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان به لاڕێدا ببات و بكه‌ونه هه‌ڵوێست گرتنێكی سه‌رتاپا هه‌ڵه و بانگه‌شه كردن بۆ هه‌ڵبژاردن و هاندانی كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان بۆ به‌شدار بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
لێره‌دا به روونی ده‌بێ ئاماژه به حیزبی دێموكراتی كوردستان (كه كاك خالید عه‌زیزیى سكرتێریه‌تی) بكه‌م كه راگه‌یه‌ندراوی داوه و به روونی داوای كردووه له‌و ناوچانه‌دا كه كورد و نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی لێیه به‌شدار بن و كه‌سی شیاو به‌ڕێ بكه‌ن بۆ مه‌جلیس.
به پێویستی ده‌زانم ته‌نیا وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه ئاماژه به چه‌ند خاڵ بكه‌م:
_ به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران هیچ كوردێك مافی بوون به سه‌ركۆماری نییه.
_ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ مه‌جلیس ده‌پاڵێون ده‌بێ بڕوایان به ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌بێ.
هه‌موو پاڵێوراوان ده‌بێ سه‌ڵحییه‌تی له‌لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه په‌سه‌ند بكرێ و ئه‌و مافه‌ی پێ بدرێ.
لێردا گرینگه كه ئه‌و مافه به چ كه‌سانێك ده‌درێ. له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه.
١ _ له باشترین حاڵه‌تدا ده‌بێ پێڕه‌وی له هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه بكات كه رێژیم هه‌وڵی بۆ داوه و ده‌یدا و به كرده‌وه یان سه‌لماندبێتی یان به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌بردنیان بدات (سیاسه‌تی رێژیمیش به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد روون و ئاشكرایه).
٢ _ له‌وپه‌ڕ باشترین حاڵه‌تیشدا هێنده ناچالاك و پاسیڤ بووه كه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له ژیانیدا نه‌بووه كه رێژیم سه‌ڵاحییه‌تی ره‌ت بكاته‌وه (كه ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش روونه كه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگایه‌ك بكه‌ن).
لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره له سه‌رۆكایه‌تیی حیزبی ناوبراو بكرێ كه داخۆ چ وه‌رچه‌رخان و گۆڕانكارییه‌ك له‌و رێژیمه‌دا روویداوه كه ده‌بێ داوا له خه‌ڵك بكرێ بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدانێك كه هه‌موو جارێك رێژیم به ئاشكرا ده‌ڵێ ئێمه هێز و ره‌وایی خۆمان له به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ست دێنین؟ وه‌ك له بۆچوونی هێندێك له ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی سیاسه‌ته حیزبه‌كه‌یانه ده‌رده‌كه‌وێ، پاساوی ئه‌م راگه‌یاندنه ئه‌وه‌یه كه توركه‌كان به ته‌واوی خه‌ریكن ئه‌و ناوچه‌یه داگیر ده‌كه‌ن و ده‌بێ نه‌هێڵین وه‌ك كه‌ركووكی لێ به‌سه‌ر بێت. جێی سه‌رسووڕمانه كه به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌وه چۆنه كه پاساوێكی ئاوا به‌كار دێنن و ئه‌و راستییه كه به‌داخه‌وه ئێستا كوردستان به هه‌موویه‌وه داگیر كراوه و له ژێر ده‌ستی دوژمندایه و هه‌موو ئێمه‌ش به روونی ده‌زانین كه له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن یان ریفراندۆمێكی ئازاد‌دا زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه كوردن و ژگه له‌وه ئه‌وه به‌ڵگه و مێژووه كه ده‌یسه‌لمێنێ كه ورمێ و هه‌موو ئه‌و ناوچانه به‌شێكی دانه‌بڕاون له خاكی كوردستان. كه‌واته به‌داخه‌وه پاساوێكی لۆژیكی نییه بۆ هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیی زه‌ق.
به باوڕی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ئه‌م هه‌ڵوێسته ته‌نیا له زاڵبوونی گوتاری فارسه‌وه كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست خۆی پێناسه ده‌كات، سه‌رچاوه ده‌گرێ و به‌داخه‌وه له چه‌ند ساڵی رابردوودا نموونه‌ی دیكه‌ی له‌مچه‌شه‌نه چه‌ندپاته كراوه‌ته‌وه و بووه‌ته بابه‌تی مشتومڕی زۆری دۆست و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی یه‌كرتوو و مه‌زن.