بۆ بەشداری لە دەوری دووهەمی هەڵبژاردن، سنوورەکان کرانەوە

0
613

به پێی هەواڵێک که به ناوەندی رۆژی کورد گەیشتووه، کۆماری ئیسلامی ئێران به مەبەستی راکێشانی خەڵکی بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدانی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، بۆ ماوەی یەک مانگ سنووری نێوان شارە کوردنشینەکانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان کردوەتەوە. ئەمه له کاتێکدایه که ئاستی دەسکورتی و هەژاری خەڵكی تا رادەیەکی زۆر زەق و بەرچاو بوه و تاقە دەرەتانی خەڵکی سنوورنشین بۆ بژیوی ژیانیان له سەر کۆڵبەری و حەماڵییه بەڵام دەسەڵاتدارانی رژیم ئەوەش به خەڵکی رەوا نابینن.
شایانی باسه داخستنی سنوورەکان به مەبەستی گوشاری زیاتر بۆ سەر باژێڕە کوردییەکانی رۆژهەڵات و باشوور هاتوەته ئاراوە تا رادەیەک به هەناردە کردنی هێزی سەربازی بۆ سەر باشووری کوردستان، به ناوی (حەشدی شەعبی)، رژیم زیاتر و زیاتر ئەیهەوێ پیلانی سیاسی خۆی له سەرانسەری عێراق و به تایبەت له هەرێمی کوردستان بسەپێنێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.