تایبەت بە رۆژی کورد
بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.
لە بەشی دوازدەیەمی ئەو تەوەرە دا سەلاح سەدباری، چالاکی سیاسی بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:
” پێم وایه مرۆڤ له ژیاندا له دوو ره‌هه‌ندی ناسیندا كه بواری تیۆر و كرده‌وه ده‌گرێته‌خۆ كۆمه‌لێك ئه‌زموون پاشكه‌وت ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و دیارده و گروپ و ده‌سه‌لاتێك بۆ گرتنه به‌ری مامه‌ڵه كردنی له ئاستیدا تا بتوانێ له سه‌رئه‌و به‌ستێنه بناخه‌ی داهاتوویه‌كی دروست بونیات بنێ بۆ خه‌بات و تێكۆشان، ئێمه وه‌ك كورد له ئه‌زموون كردن و تیۆری ناسی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌بێت له پێش كه‌سانی دیكه‌وه پرۆسه‌ی ناسینمان روون بووبێته‌وه بۆ بریاردانی دروست، چونكه ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی ئه‌وه‌ی پێی كرابێت له دژی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه كردوویه‌تی و له دژایه‌تیدا گه‌یشتۆته خراپترین ئاست كه ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی كورده، له حاڵه‌تێكی له‌و چه‌شنه‌دا هیچ عه‌قڵێكی سه‌لیم و سیاسه‌تێكی دروست ئیجازه به خۆی نادات به‌شدار بێت له پرۆسه‌یه‌كدا كه له بریاری سیاسی و ئیداریدا كرداره‌كانی حاكمیه‌ت مه‌شروعیه‌تی سه‌ركوتی زیاتری نه‌ته‌وه‌یی ئیمه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. به بروای من هه‌ر حیزبێكی سیاسی له رۆژهه‌لاتی كوردستان خەڵک هان بدات بۆ به‌شداری له هه‌لبژاردنی ده‌وڵه‌تی عهجەمدا، تووشی له‌خۆبێگانه بوون و له‌بیر كردنی مێژوو خه‌باتی خۆی بووه و به جۆرێك له جۆره‌كان لهببهیكی داوه به ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی عه‌جه‌م، خەڵک به هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداری بكه‌ن یان نه‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش قسه‌ی خۆی له‌سه‌ره بۆ نه‌مانتوانیوه خەڵک به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نین به‌شدار نه‌بن، لێ ئه‌حزابی سیاسی بۆیان نییه به خه‌ڵك بڵێن به‌شدار ببه له هه‌ڵبژاردنێكی ساخته‌دا كه ده‌ره‌نجامه‌كانی دژایه‌تی له‌سه‌ر له‌به‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆیه.
هه‌موو كات ئازادی بیر‌و را نیشانه‌ی ره‌وایه‌تی و دروستی ئه‌و بیر‌و رایه نییه، به‌ڵكو ده‌كرێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی سیاسی بێت كه حیزبێكی كوردی یان كه‌سایه‌تیه‌كی كوردی تووشی هاتبێت و پێم وایه ئه‌م ره‌وته ناسالمهی بانگه‌شه بۆ به‌شداری هه‌ڵبژارندنی ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی عه‌جه‌مدا ده‌كات، زیان به پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌حزابی كوردی ده‌گه‌یه‌نێت یان لانیكه‌م وا ده‌كات كه جیاوازی سیاسی دروست ببێت و درزی لێكترازان قووڵتر بكاته‌وه له ئیستادا كه ئێمه له قۆناخێكی زۆر خراپی خه‌باتی رزگاریخوازیداین، بۆیه به‌م هۆیه‌وه و به زۆر هۆی تر من به دروستی نازانم كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كۆماری مه‌زهه‌بی عه‌جه‌م بێت چونكه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی سه‌ركوتی زیاتری نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌یه، یان لانیكه‌م حیزبه كوردییه‌كان ده‌بێت خۆ له بانگه‌شه كردن بۆ به‌شداری له هه‌لبژاردن بپارێزن و پێویسته ته‌حریمی بكه‌ن.”