تایبەت بە رۆژی کورد
بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.
لە بەشی هەشتەمی ئەو تەوەرە دا ئاسۆ ساڵح، چالاکی سیاسی بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:
“شرۆڤه‌ی مه‌سه‌له‌ی بایكۆت یا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێك كه له كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت،گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته نزمەی كه ئیدی مه‌سه‌له شرۆڤه‌ی پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامی، هه‌ڵبژاردنی نائازاد، ئه‌زموونی ڕابردوو له لایه‌ك و مافی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه له لایه‌كی دیكه‌وه نییه.له‌م ئاسته‌ی شرۆڤهكاندا، ئه‌و سووره‌ت مه‌سه‌له‌ی كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌بێته “بایكۆت” پاك بۆته‌وه و ئاستی “یاری” به وشه‌كان ده‌ستی پێكردووه! سنووری شرۆفهكان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دابین ده‌كرێن و شرۆڤه‌كاران له‌م چوارچێوه به‌شداری شرۆڤه‌كان ده‌بن. بۆیه زۆر ته‌بیعییه له‌م بارودۆخه‌دا، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌كه‌ونه ناو بازنه‌ی ئه‌و “شرۆڤه سنووردارێژڕاوانه”.
بایكۆت شێوازێکە له خه‌باتی مه‌ده‌نی له شوێنێك كه دێمۆكراسی ئه‌ركی خۆی به‌جێ ناگه‌یێنێت. له‌و شوێنانه‌ی كه دێمۆكراسی په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ڕێوه ده‌چێت، بایكۆت زۆر كه‌م ده‌بیندرێت. له‌م بارودۆخه مانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. به‌ڵام له شوێنێك كه هه‌ڵبژاردن ئاكامی دێمۆكراسی نییه، بایكۆت جۆرێك خه‌باته. به بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بۆ وێنه نابێت به ته‌ما بین كه رژیم بڕوخێت یا گۆڕانكاری خێرا بێته ئاراوه، به‌ڵكوو بایكۆت ته‌نیا یه‌كێ له رێكاره‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیه.
بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ناڕه‌زایه‌تییە بەرانبەر بەوەی کە خەڵک وەک کەرەستە و ئامێر کەڵکی لێوەر بگیردرێ و“هه‌ڵبژاردن” بۆ نیشاندانی دێمۆكراسی له وڵاتێكی دیكتاتۆری بەکار بهێندرێ.
بایكۆت له هه‌ڵبژاردنێكی نائازاد ناتوانێ له سه‌ر ئاكامی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێته سه‌ر ڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. ئاكامی هه‌ڵبژاردن له‌م بارودۆخه دا جێی نیگه‌رانی نییه, چونکە هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردن و كاتێك كه كاندیداكان ناونووسی ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ناوه‌كان له سندووقه‌كان دێنه ده‌ره‌وه، هه‌مووی كۆنترۆڵكراوه. له‌م باروودۆخه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته كه نیگه‌رانه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری به‌شداری یا به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك كه ده‌توانێ له سه‌ر ڕه‌وایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كاریگه‌ری هه‌بێت.
له وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه، یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌توانن هه‌ڵبژاردنی بایكۆت بكه‌ن له حالێكدا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌شدار ده‌بن. له‌م حاڵه‌ته، ڕه‌وایی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌م نه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه خراوه‌ته ژێر پرسیار، بۆ وێنه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن له سێریلانكا له لایه‌ن تامیله‌كان. نوێنه‌ری ئه‌م ناوچه ته‌نیا به ١٠ ده‌نگ ڕۆیشته ناو پارله‌مان چوون ته‌نیا ١٠ كه‌س ده‌نگیان دابوو.
به پێی ئه‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه و به پێی ئه‌و ڕاستیانه كه هه‌موومان له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانین، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌واو له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یه.