شەڕ لە نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای ڕژیم هاتە ئاراوە

0
799

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان ١٣٩٥ی هەتاوی لە دەڤەری شاری شنۆ و لە نزیک گووندی حەسەن نووران لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە.

بەپێی زانیاری گەیشتوو بە ڕۆژی کورد لەو شەڕەدا کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەو دەڤەرە هاتۆتە ئاراوە، فەرماندەیەکی سپا و پێنج پاسدار کوژراون وهیچ خەسارێک لە لای پێشمەرگەکان نەهاتۆتە ئاراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی پێهاتووە بەڵام سپای پاسداران ڕێگای شنۆ و گوندی دێ شەمس ـی بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە.

شایەتحاڵان لەو ناوچەیە باس لە بەکارهاتنی چەکی قورس لە لایەن سپای پاسدارانەوە کەو شەڕەدا دەکەن.

لە ئێستادا نەخۆشخانەی شاری شنۆ تەنیا ڕێگا بە بریندارەکانی سپا دەدات کە بچنە ناو نەخۆشخانە و کەسانی ئاسایی بۆیان نیە بچنە ناو نەخۆشخانە و لە لای فەرماندارییەوە تا نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدیری دایە.

شایانی ئاماژەیە کە بەپێی هەواڵێک لە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا بڵاو بۆتەوە، وتەبێژی شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی “سەرگیز و قەرەسەقەل” لە ناو خەڵکدا گەڕاون و کاروباری حیزبیان کردووە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجام‌دا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داوە.

shno

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت