ئەفسانە بایەزیدی، حوکمی ٤ ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا

0
1802

هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوار، “ئەفسانە بایەزیدی”، چالاکی خوێندکاریی کورد کە ڕێکەوتی 5ی گوڵانی 1395ی هەتاوی لە لایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی وەزراتی ئیتلاعاتی باژێڕی بۆکان دەستبەسەر کرابوو، دوای نزیک بە ٤ مانگ دەستبەسەری و چارەنووس ناڕوونی و ڕاگیران لە ئیتلاعاتی ئورمیە، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی مهاباد، سزای ٤ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ باژێڕی کرمانی بەسەردا سەپا.

دادگای ئەفسانە بایەزیدی لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد و بە سەرۆکایەتیی دادوەر “جەوادی کیا” بەڕێوەچوو.

بەرپرسانی ئیتلاعات بە بنەماڵەی بایەزیدیان ڕاگەیاندووە کە کچەکەیان بە تاوانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە و سەردانی کوردستانی باشووری کردووە، تاوانێک کە دایکی ئەفسانە بە تووندی ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ کچەکەم تەنیا لەگەڵ چەند خوێندکارێکی تر کۆبوونەوەی هەبووە و باسیان لە دۆخ و مافی خوێندکاران کردووە و ئەندامی هیچ حیزبێک نیە و نەبووە.

ئەمڕۆ و لە کاتی دادگایی کراندا، ئەفسانە بایەزیدی، سەرجەم ئەو تاوانانەی ڕەت کردەوە و بە بێ بنەمای زانین.

“ئەمجەد محەممەدیان”، پارێزەری ئەفسانە، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو حوکمە، حوکمەکەی بە قورس زانی و داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارەی دادگادای کرد.

ڕۆژی شەممە 11ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات، بۆ جاری یەکەم، ئەفسانە بایەزیدیان بردۆتە بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای ورمێ و لە ژێر ناوی دوو تاوانی “هەبوونی پەیوەندیی بێ ئەملاوئەولا لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” و “پڕۆپاگەندا بە دژی ڕژیم” و “بێ ڕێزی بە ڕێبەر”، تاوانەکانیان پێڕاگەیاندووە.

شاهۆ برای ئەفسانەش چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی خوشکەکەی، ڕێکەوتی 9ی گوڵانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شوێنی کارەکەی خۆی و بە شێوەیەکی هاوشێوە دەستبەسەر کرا بەڵام دوای ماوەیەک ئازاد کرا.

ئەفسانە بایەزیدی، ڕەزبەری 1394ی هەتاویش لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرابوو و ڕێکەوتی 3ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە تاوانی “پڕۆپاگەندا بە دژی ڕژیم” و “بێ ڕێزی بە ڕێبەر”، 2 ساڵ زیندانیی تەعزیری لە لایەن دادگای مهاباد بەسەردا سەپا کە ڕێکەوتی 7ی بەفرانباری 1394ی هەتاوی، دوای پێداچوونەوە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، ئەو حوکمە لە لایەن دادگای یەکەمەوە ڕاگیرا و لە ئەنجامدا ڕۆژی پێنج شەممە 8ی بەفرانباری 1394ی هەتاوی لە زیندان ئازاد کرا.

دوابەدوای لێدوانی ڕەخنەگرانەی ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردە لە مانگی بەفرانباری 1394ی هەتاوی لەسەر هەڵبژاردنەکان، بانگ کرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر، کەوتە بەر لێکۆڵینەوە و هەڕەشە و گوشار.

پێشتریش مانگی خەزەڵوەری 1392ی هەتاوی بە تاوانی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم”. دەستبەسەر کرا کە بە دانانی بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی ئازاد کرا و دواتر سزای 2 ساڵ زیندانیی هەڵواسراوی بەسەرد سەپا.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here