ژنێکی تری کورد خۆی کوشت

0
1009

هاوار: بەپێی هەواڵی هگەیشتوو بە هاوار، لە باژێڕی ڕەبەت، ڕۆژی شەممە 30ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن  20ساڵان لە  گۆندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سومەییە خێزانی ڕەحمان. ک، کە خەڵکی گوندی “وەردێ” ـی سەر بە باژێڕی سەردەشتە و ماوەی 2 ساڵە لە گوندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت، زەماوەندی کردووە، کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە 30 گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەگوترێ هۆکاری خۆ کوژییەکە، کێشەی بنەماڵەیی بووە.

تەرمی سومەییە تا ئێستاش لە پزشکی یاسایی باژێڕی سەردەشت لەژێر لێکۆڵینەوە دایە و نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here