ژنێکی کامیارانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

0
928

هاوار: ژنێکی کامیارانی بە ناوی “نگین بیدخام” کچی سەلام لە گوندی “فەرەجی ئاوا”، پاش ١٠رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئیسفەهان، شەوی سێ شەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، “نگین بیدخام”، ماوەی ١٠ ڕۆژ پیش بە هۆی هەبوونی کێشە لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

دوای خۆسووتاندنی ئە وژنە کامیارانیە، بە هۆی زۆربوونی ڕێژەی سووتاویی جەستەی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان کراوە، بەڵام پاش ١٠ ڕۆژ مانەوە لە خۆشخانە، ماوەی دوو ڕۆژ پێش لە شاری ئیسفەهان گیانی لە دەستداوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here