ژنانی ناو داعش لە سووریه‌ , هاوكاری كردن و چەوساندنەوە و هەڵاتن

0
1578

وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە :لاوین بورهان
ئەوس تەمەنی ٢٥ساڵە هاولاَتیەكی خەڵكی رەقەی سوریایەو ئەندامی پێشوی لیوای خەنساْ كەكاری پۆلیسی ڕەوشتی ئافرەتانە لەدەوڵەتی ئیسلامی. مێردی یەكەمی موجاهید بووە لەنێو داعشدا، كە لە ئوَپەراسیۆنێكی خۆكوژیدا مرد و بەزوَر ناچار كرا شوو بە كەسێكی دیكە بكاتەوە..
دوعا ماوەی دوو مانگ بوو كە كاری بۆ لیوای خەنساْ دەكرد ،لە بەشی ڕەوشتی ژنان لەناو دەوڵەتی ئیسلامی داعش. كاتیك هاورێكانی هێنران بو ئەوەی جەڵد بكرێن.ئەو هەردوئافرەتەكەی دەناسی و دایك و كچ بوون لەلایەن پولیسەوەگیرابوون.
كاتیك دایكەكە دوعای بینی رایكردە بەرپێی وپاڕایەوە كەهاوسۆزی نیشان بدات. ژورەكە بۆنی خنكاوی لێدەهات و دوعاش ناچار بوو كە كارەكەی ئەنجام بدات.
دوعا ووتی ” عەباكانیان زور تەسك بوو، من پێم ووت كەهەڵەی خۆیەتی” بە پۆشاكی هەڵەوە هاتونەتە دەرەوە ” ئەوانیش بەدڵیان نەبووە، دوعا لە دواوە دانیشتووە تەنها سەیری كردوون كاتێك كە ئەفسەرەكان بردویانن بۆ ژورەكەی دواوە بۆئەوەی جەڵدبكرین. كە نیقابەكانیان لابردوون ئارایشتیان پێوە بوو، سزاكەیان ٢٠ جەڵد بۆپۆشینی عەباكەو ٥ بۆ كردنی ئارایشت و٥ جەڵدیش بۆ بێ گوێیكردن لەكاتی گرتن و سزادانیاندا.
دەنگی گریانەكانیان خیرا بەرز بویەوە، دوعا سەیری سەقفەكەی دەكرد و قورگی پڕ ببوو. لەو ماوە كەمەی كە دوعا چوبوە ناو ریزەكانیانەوە لە ڕەقە لەباكوری سوریا هێزی ڕەوشت رۆژ بە رۆژ توندو تیژتر دەبوون. پۆشینی نیقاب و عەبا هێشتا كارێكی تازەبوو بۆ زۆرێك لەژنەكانی ئەوێ لەو كاتەوەی كە جیهادیەكان دەستیان بەسەر شارەكە دا گرتبوو. لەسەرەتادا لیواكە دە یانگوت بوار بە كۆمەڵگا دەدەین تا ڕابێن , ئەوكات سزای جل و بەرگ كەم بوو.

دوای ئەوەی كەپێشێلكاران زۆرتر دەبوون رۆژانە هەڵسوكەوتیان گۆڕی كاتی نەرم و نیانی كۆتای پێهات و كاتی جەڵد كردن هات،ئیدی هاورێكانی خۆی بەر سزاكە دەكەوتن.
دوای ئەو ڕوداوە دایك و كچەكەچوبونەماڵی دایك وباوكی دوعاو تورەبوونی خویان لە دوعاو دەوڵەتی ئیسلامی دەربڕیبوو.
دوعا ووتی ئەوان وتویانە”ئەوان رقیان لەدەوڵەتی ئیسلامییەو هیواخواست بوون كە هەرگیز نەهاتنایە”.ئەو دانی بەوەدا نابوو كەوەك ئەندامێكی تازەی ناو لیواكە هیچ دەسەلاَتێكی نیە.
“یادگاری چەند ساڵەی ئاهەنگە هـاوبەشەكان و كوبونەوەمان پێكەوە بۆگەشت كردن و هاورێیەتیمان كۆتای پێهات دوای ئەو رۆژە ئەوانیش ڕقیان لیم بۆیەوە و هەرگیز نەهاتنەوە”
پورزایەكی دوعا هەروەك دوعا كاری بۆ لیواكە دەكرد. دوای ماوەیەكی كەم لەلێدانی هاورێكانی دوعا پیاوێكی بەسالاَچوی لەچوار ڕیانێكدا بینیبوو كەلەلایەن هێزەكانەوە لێی دەدرا كەتەمەنی لە٧٠ سالاَندا دەبوو سەری سپی ببوو،بیسترا بوو كەوتەی ناشرینی بەخودا وتبوو. دوای ئەوەی كەخەڵكی لێی كۆبونەوەچەكدارەكان ڕایان كێشا بەرەو چوار ڕیانێك و پاش ئەوەی كردیانە سەر ئەژنۆ جەڵدیان كرد.
ئەوس ووتی كەپیاوەكە بەدریژای كات دەگریاو ووتی كەشانسی هەبووە قسەی بەپێغەمبەر نەوتووەو بەخودای وتووە، چونكە خوا بەسۆزەو لێی خۆش دەبێت، بەلاَم گەر بەپێغەمبەری بوتبایە دەیان كوشت.
ئەمڕۆ ئەوسی ٢٥ساڵ و دوعای ٢٠ ساڵ لە باشوری توركیا لەشارێكی بچوكدا دەژین دوای هەڵاتن لەموجاهیدو سەرۆكەكانیان. لەوێ لەگەڵ ئەسمای ٢٢ساڵ یەكیان ناسیوەكە ئەویش هەڵاتووەو شەڵتەرێكیان لەناو كومەڵگەی ئاوارە سوریەكان دۆزیوەتەوە و لەوێ نیشتەجێن.
ڕقە بە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراوە، چەندەها هێرشی ئاسمانی لەلایەن ولاَتانەوە دەكرێتە سەر بۆ توڵەكردنەوە لە هێرشە تیرۆرستیەكان و بووە بەگۆڕەپانی هێرشی چەكداران. بەلاَم ئەوسێژنەی كەخەڵكی ئەو شارە بوون و هەر لەمنداڵیەوە لەوێ گەورە بوون بەشارێكی تەواو جیاواز باسی دەكەن كەژیان تەواو جیاواز بووە لەو شارەپَیش هاتنی چەكداران.

هەرسێكیان خۆیان وەك ژنێكی نمونەی ئەو شارە باس دەكرد. ئەوس زیاتر بەهولیودو دوعا زیاتر بەكچی بۆلیوود دەچوو.ئەوس سەر بە خێزانیكی ناوەند بوو، ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانكۆی فورات خوێندبوو، كەسێ سەعات ڕێبوو بەپاس لەحەسەكەوە.سەرسام بوو بەڕۆمانی ئاگاساكریستی و كتیبەكانی دان براون كە” قەسری دیجیتالی” خۆشترینە لای.
باوكی دوعا باخە وانەو دەست كەوتنی پارەگرانتر بوو لەوكات دا. بەڵام ژیانی دوعا لەگەڵ پورزاكەیدا زۆر خۆش بوو ئەوان زۆریان ئارەزوو بەژیانی ناو شارەكەی خۆیان دە كرد. پیاسەی زۆریان بە رەو قەلعەی جەبر هەبوو پیكەوە باسی خواردنەوەی قاوەلەپاركی رەشیدو پردی رەقەكە بەشەوان روناكی شارەكەت لەویوە دەبینی كرد لەپارك و شوینی یاریكردنە كاندا لەناوەڕاستی شارەكە دۆندرمەو نێرگەلەی لێبوو كەبەدەوریدا كۆدەبوینەوە.
دوعا” لە هاویندا خەڵكی تادرەنگ لە دەرەوە دەمانەوە بەشەوان چونكە بەرۆژ زۆر گەرم بوو”

كچەكان وینەی ژیانی پیشوی ناو رەقەیان هیشتالە ناو موبایلەكانیاندا هەڵگرتبوو، دیمەنی كاتی ئاهەنگ و دەرچونی دەرەوەی شاریان. لەگالەریەكەی ئەوسدا وینەی ڕۆژانی سەربەحرو هاوریكانی بەجلی مەلەوەو سەماكانیان لەناو ئاوەكەدا تیابوو.
ئەسما تێڕوانینێكی گەشاوەی هەبوو ئافرەتێكی ڕووكراوەی تربوو كەبەشی كارگێڕی لەزانكوی فورات خویندبوو. دایكی بەڕەچەڵەك خەڵكی قاهیرەی پایتەخت بوو، ئەسما چەند ساڵێكی تەمەنی لەوێ بەسەربردبوو هاوڕێی هەبوو لەوێ دەچوو بۆكافتریاو مەلەوانگە. هەروەها خوَینەرێكی سەرسەخت بوو خوێنەری ڤیكتۆر هیوگۆ و ئەرنیست هیمیگوەی بوو،كەمیكیش بە ئینگلیزی دەدوا.

هەرسیك لەم خانمانە لەوانەبوون كەژیانێكی سەربەخۆ ژیاون و بەئازادی تێكەڵی پیاوان بوون و پێكەوە لە كۆمەڵگەیەكی فرە ئایندا ژیاون .

زۆرێك لەژنان لەوێ لەسەر ستایلی سپۆرت بوون و ئەژنۆ و مەچەكیان رووت كردوەو ئارایشتیان كردووە.زیاتر ئافرەتەموحافزەكان لەچك و عەبایان پۆشیوەو لەوێ ئافرەت بەزۆری رۆژانە دەچونەبەر خویندن و درەنگ بیریان لەهاوسە رگیری دەكردەوە. كچان و كوڕان بە ئارە زوی خۆیان هاوسە رگیریان دە كرد.
كاتێك كەوەستانەوە دژی حوكمی بەشار ئەسەد هاتەكایەوەلەناو سوریادا لەساڵی ٢٠١١ ئەوكات دور بوو لەرەقەوە. كاتیك كەهەواڵەكان باسی هێرشەكانیان دەكرد زۆربەی لەشارەدورە دەستەكان بوو، وەك حومس.تەنانەت ئەوكاتەی كەئاوارەكان لەشوێنەكانی دیكەوەدەهاتن بۆرەقە گروپە گەنجەكانی كەدژی حوكمی بەشار ئەسەد كەمپینیان پێك هێنابوو لەپێش نوسرەكەئیستا دەوڵەتی ئیسلامیە،ژیان هێشتا ئاسای بوو.
لەسەرەتای ٢٠١٤ دا هەموو شتێك گۆرا .دەوڵەتی ئیسلامی كۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی رەقەی كردو كردیەسەنتەری قیادەی .

دەوڵەتی ئیسلامی لەناو وڵاتاندا بە isis و isil خۆی ناساندوە. بەڵام لەناو رەقەدا خەڵكی بەتەنزیم واتەرێكخراو ناوی دەبەن.هەرزوو ئاشكرا بوو كەبارودۆخی ناوچەكەو ژیانی كۆمەڵانی خەڵكی ئەوێ وا بەستەی كو مەلەكەبوو، نەك تەنها خەڵكی رەقەبابەتی باسی كومەڵەی داعش بوو، بەڵكو بابەتی باسی سەرۆكەكانیان بوو لەعیراق، و لەشەو ڕۆژێكدا جێگەی خۆیان لەناو كومەڵگەدا كردەوە .لەوكاتەی كەهێزە دەرەكیەكان و كەسەخۆبەخشەكان خۆیان خزاندەناو شارەكەوەو هاتن بەدەم بانگە وازی جیهادەوە ئیتربوون بوەرینوینیكەری كۆمەڵگەشڵەقاوەكەوە. لەرەقەسوریەكان بوون بەهاوڵاتی دووەم .

دوعاو ئەسماو ئەوس لەوانەبوون كەبەختیان هەبووە چانسی هاتنەناو گروپەكە بۆیان كراوەبوو.هەریەكەیان لەبەرامبەر ژیانیان خۆیان بۆكاركردن بۆ گروپەكەو شووكردن بەئەندامەكانی هەڵبژارد.
.
هیچكامیان بەتەواوی نەچوبونەژێر باری ئایدۆلۆژیا توندەكەی داعشەوەتەنانەت دوای ئەوەی لەماڵەكانیان رایانكردو خۆیان شاردەوەو هێشتا بەلایانەوەزەحمەتەباس لەو گۆڕانكاریەبكەن كەبەسەریانداهاتوە و چۆن لەكەسێكی مۆدێرنەوە گۆڕاون بۆ هێزێكی ناوداعش بەناو هێزی رەوشتەوە.
لەئێستادا هەریەك لەهەڵبژاردنەكان لەراست دەچوون ، رێگایەك بۆژیانێكی قبوڵ كراو، بەشوكردن بەچەكدارەكان بۆ هیواشكردنەوەی رێكخراوەكەو پاراستنی خێزانەكانیان ، چونەناو ڕیزەكانەوەبۆ بەدەست هێنانی كەمێك ئازادی جوڵەكردن بەناو شاردا، بەڵام هەر زوو هەموو ئیمتیازەكان بەرەو تۆقێنەری دەڕۆی و بەزەییان بەدراوسێكانیان دەهاتەوەو بەشێك لەهێزەكهە كەوتبونەداڕمانی ئەو كۆمەڵگەیەی كەخۆشیان دەویست. تەنها دوای چەند مانگێك لەئەندام بونیان زۆریان لێكراوەكەدوبارەو دوبارەشوو بەكەسانی نەناسراو بكەن و بەكاردەهێنران وەك دیلی كاتی بۆچەكدارە بیانیەكان كەتەنها كاریان توندوتیژی و ناشرینكردنی خودا بوو .
هەریەكەیان گەیشتبونەئەو باوەڕەی كەچیتر ناتوانن لەناویاندابمێننەوەو بڕیاریان دابوو كەباشترین چارەسەر راكردنە وەك دوا چانسی ژیان بۆیان. دواتر چونەناو كۆچی بەكۆمەڵی سوریەكان وڵاتیان بەجێ هێشت بۆكەسانی نامۆبەوڵات كەهیچیان لەدڵدا نەبوو بۆسوریا.
ئەو رۆژەی كەئەبو محەمەد شەڕكەرێكی توركی لەناو رێكخراوەكەدا هاتەبەردەم ماڵی ئەوس بۆ داخوازی كردنی ئیتر ئەو رۆژەبووە هۆی خزانی ئەوس بۆناو كۆمەڵەكە.
باوك و باپیری لەگەڵ ئەبوو محمد لەژوری دانیشتنەكەكۆبونەوەو پێیان گوتبوو جاری داهاتوو دەتوانیت ئەوس ببینیت گەر مارەییەكی باش پێیشكەش بكەیت.بەڵام ئەوس كەسێكی زۆر رۆمانسی بوو، زۆری فیلمی لیۆناردو دیكاپریۆی بینیبوو خەیاڵی جیاوازی هەبوو بۆ شوو كردن نەك شوو بكات بەكەسێك كەروخساری نەبینیوە.
كاتێك كەچوو بۆبردنی قاوەكەلە پشت دەرگاكەوەخۆی چەماندەوەبۆئەوەی گەربەنیگایەكیش بێت پیاوەكەببینێت. ئەو دەنگێكی گڕو برژانگێكی هەڵگەڕاوەو چاوێكی بریقەداری هەبوو. لەكاتێكدا چاوەر ِێی ئەوەی دەكرد كەتەواو بن لەقسەكردن ئەو خەیاڵی لەو ژیانەی دەكردەوەكەلەگەڵ ئەو پیاوەدا بەسەری دەبات لەداهاتودا. ئەوكاتەی كەباوكی بانگی دەكرد بڕیاری دابوو كەبەبەڵێ جوابیان بداتەوەلەبەرخاتری خێزانەكەی.
دوای مارەبڕینەكەسەری سوڕما بوو لەوەی كەزەواجەكەبوەتەراستی و كاریگەریش بوو .ئەبوو محمد ئارەزوی بەو دوو نیشانەیەدەكرد كەلەسەر لای چەپی ملی ئەوس هەبوو، ئەو بەخوشیەوەبەدەم سوبعەتەوەلاسای ئەوسی دەكردەوەكەچۆن ئەو وشەتوركیانەدەڵێتەوەكەفێر بووە.
ئەو زۆربەی كات شەوان نەدەهاتەوەماڵەوەو هەندێك جار شەوانە٣ بۆ ٤ شەو لەسەر یەك دەچوو بۆشەڕ بۆداعش. ئەوس بێزاری دەر دەبڕی كاتێك كەمێردەكەی دەگەڕایەوەو دەیگوت كەئەو ڕقی لەتەنیا ییەو مێردەكەی سوبعەتی بۆدەكردو داوای لێبوردنی دەكرد.
ئەوس هەوڵی خۆخافڵكردنی دەدا بەتێكەڵ بوون لەگەڵ ژنی چەكدارەكانی تردا، لەناویاندا ئەو هەستی بەباشی بەختی خۆی دەكرد كەهەندێكیان شویان بەپیاوی توندڕەو كردبوو.
هەموو كەس لەبارەی فاتمەوەبیستبووی كەخۆی كوشتبوو، چونكە زۆری لێكرا بوو شوو بكات بەیەكێك لەچەكدارەكان، هەروەها كچێكی تونسیش هەبوو كەدراوسێیان بوو هەركات ناوی مێردەكەیان دەهێنا دەستی بەگریان دەكرد.هێشتائەوان هەرباشتر بوون لەكچەیەزیدیەكانی كەوەك دیل بەچەكدارەكانیتردەدران.
ئیتر وردەوردەژیانی ئەوس بەرەو ناخۆشی دەرۆیشت كەلەگەڵ كەسێكی ریش درێژی قژ درێژدا دەژیا، هیچشتیك نەبوو خۆی پێوەسەرقاڵ بكات تەنانەت كتێبێكی تازەش نەبوو، چونكەموجاهیدەكانی داعش كتێبخانەكان و شوێنەكەلەپورەكانیان پاك كردبوەوەلەكتێب.

ڕێكخراوەكەتاریكیەكی تەواوی كردبوەناو ژیانی هاوسەرێتیەوە.هەرچەندەئەوس ئارەزوی بەمنداڵ دەكرد، بەڵام مێردەكەی پێی وتبوو كەلەدەرمانخانەكان حەپی مەنع بكڕێت و بیخوات.كاتێك ئەوس زۆری كرد مێردەكەی پێی ووت كەفەرماندەكەی ئا گاداری كردونەتەوەكەنابێت ژنەكانیان دوگیان ببن. تازەباوكەكان كەمتر كاری خۆكوژیان پێدەكردن و كەمتر ئەو ئەركەیان پێدەسپێردرا.
ئەوەناخۆشترین كات بوو بۆئەوس كەتێگەیشت كەكۆمەڵەكەلایەنی سێهەمی هاوسەرگیریەكەیانەو هیچ هیوایەك نیە تەنانەت رێكخراوەكەلەژوری نوستنەكەشدا كاریگەری هەیە، لەسەرەتادا زۆر باسم دەكردو پێدا گیریم دەكرد، بەڵام ئەمەبێزاری دەكرد بۆیەمنیش كۆڵم دا”.
لەخێزانی دوعادا پارەهەموو كات كَیشەبووە. باوكی هێشتا كاری سەوزەفرۆشی دەكرد، بەڵام دوای ئەوەی كەزۆرَیك لەپاریزەرو پزیشكەكان كارەكانیان لەدەست دابوو دەستیان بەهەمان كار كردبوو ئەمەش كاری كردبوەسەر باوكی. رێكخراوەكەزۆرتر باجیان دەسەندو ئەمەش كاری كردبوەسەر داهاتی ماڵەكە. لەمانگی دوو دا كاتیك پیاوێك كەخەڵكی سعودیەبوو هاتەداوای دوعاو باوكی زۆری لێكرد كەشوی پێبكات.
ئەبوسوهەیل جیزراوی لەخێزانێكی خانەدانی سعودیەبوو پەیمانیدا كەژیانی دوعا بگۆڕێت، بەناچاری لەكۆتایداڕازی بوو. یەكەم جارلە رۆژی هاوسەر گیریەكەیاندا بینی كاتێك كەئاڵتونی بۆخێزانەكەی هێنا بوو. دوعا ئەوەی كەبینی بەدڵی بوو،ئەبوسوهەیل پیاوێكی سپی بوو كەتەنكەڕیشێكی پێوەبوو، رێك و باریك و كاریزمایەكی هەبوو كەبەئاسانی خەندەی دەخستەسەر لێوی دوعا.
لەباڵەخانەیەكی گەورەی مۆدێرنی نیشتەجێ كرد كەهەموو ژورەكانی ساردو گەرم كەرەوەی تێدا بوو چێشتخانەیەكی گەورەی هەبوو. دوعا شانازی دەكردو پیشانی هاورێكانی دەدا كەئەو لەكوێدادەژی ، ماڵەكەی ببوو بەشوێنی كۆبونەوەی ژنی چەكدارەكانیتر، سوریەكانی وەك ئەوس كەشوی بەتوركێك كردبوو . هەموو بەیانیەك خزمەت كارەكانی دەناردو گۆشت وسەوزەی بۆدەكڕین و لەبەردەم دەرگا كەبەجێی دەهێشت.

ئێواران هەردوكیان لەسەر سفرەكۆ دەبونەوەو ئەبوسوهەیل وەسفی نانەكەی دەكرد بەتایبەت كەكەبسەی بۆئامادەدەكرد كەبرنج و گۆشت و هێلكەبوو. ئەو گوێی بەو تاتۆیەنەدەدا كەلەسەر دەستی هەبوو هەرچەندە لەئیسلامدارێگە پێنەدراوە.

” ئەو ژیانمی بەتەواوی گۆڕی ، وای لێكردم كەخۆشم بوێت.”
پڕكردنەوەی كاتژمێرەبەتاڵەكان
لەكاتێكدا دوعاو ئەوس كەمێك روناكی چوبوەناوژیانیانەوە،ژورەكەی ئەسما لەرەقەتاریك و تەنگ بوو. پەردەكانی بەداخراوی دەهێشتەوەو پەنجەرەكەی دادەخست بۆئەوەی كەس نەزانێت كەلەژورەوەتیڤی هەیە. دەنگی تیڤی و رادیۆ و گۆرانیەكانی تاتوانای هەبوایەبەكزی دەهێشتەو.
تەنانەت خۆشاردنەوەش دادی نەدەدا چونكەكارەبا نەبوو رۆژی واهەبوو ٣ بۆ ٤ سه عات كارەبا دەهاتەوە.بەدڵنیایشەوەنەیدەتوانی بچێت بۆ ئارایشتگا تاكاتەكانی پڕ بكاتەوە.
رێكخراوەكەرێگەی بەبەكار هێنانی ئینتەرنێت نەدەدا تەنها بۆئەو كارانەنەبێت كەبۆ رێكخراوەكەدەكرا، بۆیە هەستی دەكرد كەبەتەواوی لەدنیا دور كەوتوە تەوە.

لەشوباتی ٢٠١٤ دا دوومانگ دوای هاوسەرگیریەكەی ئەوس بڕیاریدا بچێتەناو لیوای خەنسا كاتێك بۆی دەركەوت ناتوانێت هانی میردەكەی بدات منداڵیان بێت.دوعاش لەهەمان كاتدا چوەتەناوڕیزەكانەوە، پێكەوەدەستیان بەمەشقی سەربازی و ئاینی كردوە.
هەر دوو پورزاكەدڵنیا نەبون لەوەی كەبچنەناویانەوەن یاخودنا، بەڵام ئەوان لەكۆتایدا هەرشویان بەچەكدارەكان كردبوو،كاركردن بۆڕیكخراوەكەچانسێك بوو بۆئەوەی كەهاوشانی پیاوەكانیان كاربكەن بەپێی كاتیش لیواكەوردەوردەبڵاو دەبوەوە.

كۆمەڵێك لەخزمانی ئەسما دەستیان بەكار كردن كردبوو بۆ گروپەكە بەچەندین ڕێگاو ئەویش بەوردی ئاگاداری خۆی ببوو تاكانونی دووەمی ٣٠١٤ چووەناویانەوە. خێزانەكەشی هەركاریان بۆ ریكخراوەكەدەكرد بۆیەئەوەباشترین رێگە چارەبوو.
ئەسما ووتی “بۆمن بابەتەكە پارەو دەسەڵات بوو، بەزۆریش دەسەڵات لەبەر ئەوەی كەخزمەكانم هەمویان چوبونەناوریزەكانەوەبۆمن شتیكی وانە گۆڕا تەنها ئەوەنەبێت كەدەسەڵاتم هەبوو”
هەرچەندەژنەكان هەوڵی ئەوەیان دەداكەگوێڕایەڵی گروپەكەبن، بەڵام بەدڵنیاییەوەنەیان دەتوانی لەوەرزگاریان ببێ كەریكخراوەكەكۆمەڵەیەكی كوشتاری بوو هەموو سوریاش ببوو بەشوێنێك بۆمردن.
ئەوس و دوعا شەوانەگوێیان لەبیانوەكانی مێردەكانیان دەگرت كەبۆ كارەكانیان دەیان هێنایەوەو دواتر دەچونەجێگەوەلەگەڵیان. پێیان وابوو كەدەبێت دڕندەبن بۆئەوەی شارەكەبچوك بكەنەوەو زیانەكان كەم بكەنەوە.هێزەكانی بەشار ئەسەد ئامانجەكانیان خەڵكی مەدەنی دەگرتەوەو بەشەوان دەچونەسەرماڵان و مێردەكانیان لەبەر چاوی ژنەكانیان دەكوشتن، بۆیەئەمانیش چارەی دیكەیان نەبوجگەلەوەڵام دانەوەبەهەمان شێوازی دڕندانە.
هەرسێ ژنەكەدەورەی راهێنانیان بینیبو بۆئەوەی بچنەناولیواكەوە. ٥٠ ژن بەتوندی دەورەیەكی ١٥ روژیان لەسەر چەكداری بینیبوو كەڕۆژانە٨ سه عات راهێنانیان دەكرد.فێركرابوون كەچۆن چەك بگرن و پاكی بكەنەوەو بیتەقێنن، بەڵام ئەو ژنانەی كەلەدەرەوەی سوریاوەهاتبوون فێری چۆنیەتی بەكارهێنانی كڵاشینكۆف دەكران.
وانەئاینیەكان لەلایەن جەزائیری و مەغریبیەكان دەوترانەوەو تەركیزیان لەسەر بنەماكانی ئیسلام دەكرد.دوعا دڵی بەوەخۆش بوو چونكە پێی وابوو كەزۆری لەسەر بنەماكانی ئیسلامنەدەزانی پێش هاتنی ئەمان.
لەمارتی ٢٠١٤ دا ئەوس و دوعا روژانەبەناو شاردا دەگەڕان بەسەیارەیەكی كیای رەساسی و ژنەكان لەزۆربەی وڵاتانەوەبون كەتیكەڵ بوون لەفەرەنسی و تونسی و بەریتانی و سعودی.
ریكخراوەكەمەرسومێكی دیاری كراوی هەبوو كەبیانیەكانیان لەگەڵ هاونیشتمانەكاندا تێكەڵ نەدەكرد.ئەوان دەیان گووت ئەوەكارێكی مەترسیدارەو ناكرێت تێكەڵ بكرێن، چونكەلەروی داهاتەوەجیاواز بون.

بارودۆخی رەقەزیاتر بەرەو توندو تیژی دەچوو .دوعا راشكاوانەباسی لەوەكرد كەئەو رازی بووەبەبارو دۆخەكەو چێژی دەبینی لەگەڵ مێردەسعودیەكەیدا لەوانی دیكەچونكەئەوان دەوڵەمەندبوون مێردەكەی دەسەڵاتی هەبووە لەناو داعشدا.

” ئێمەوەك ژن پەیوەست بووین بەبارودۆخی مێردەكانمانەوە”هەر لەسەرەتادا بۆچەكدارەكان ئاشكرابوو كەپارەو سەیارەو ماڵ و خانوو دابین كرابوو لەلایەن هاوڵاتی شارەكەوە.
دواتر دەر كەوت كەژنەبیانیەكان ئازادی جوڵەكردنیان لەئێمەزیاتربوو ئەوان پارەی نەخوشخانەیان نەدەداو لەسەرەی ناندابازیان دەدایەپێشەوەو تەنانەت نێتی سەربەخۆیان هەبوو ئەوان چەندین تۆڕی جیاوازیان هەبوو لەتویتەر.

ئەسما ناڕەزای دەربڕی ووتی “ژنەبیانیەكان هەرچیان بویستایەدەیانكرد هەر كوێیان بویستایەدەچون بۆی”
ئەوس ووتی” ئەوان نازدار بوون تەنانەت كچەگەنجەكانیشیان لەئێمەدەسەڵاتیان زیاتر بوو”
دوعا ڕێگری كرد لەگلەییەكان ووتی “لەوانەیەلەبەر ئەوە بوبێ كەئەوان دەبوایەوڵاتەكەیان جێبهێڵن تا بێنەئێرە”
ئەوس ” ئێمەنەمان دەتوانی هیچبڵێین نەمان دەتوانی پرسیاریش لەهۆكارەكەی بكەین”
رێكخراوەكەهیچ دەرچەیەكی تیانەبوو لەتوندو تیژی ژنەكان دەدران بەشوو بەچەكدارەكان بەبێ ئەوەی هیچ شتێك لەناسنامەی كەسەكەبزانن. تەنانەت خەلیفەخۆی، ئەبو بەكر بەغدادی هەرگیز له هیچ شوێنێك نەدەبینرا تەنها وەك تارماییەك دەمانبیست.

رۆڵی ئەسما هێنانی ژنەبیانیەكان بوولەسەر سنورو هێنانیان بۆناو وڵات لەسەر سنوری توركیا بەشەو كەزانینی زمانی ئینگلزی هاوكاری بوو لەوەی كەكەسێكی گونجاوبێت بۆئەمكارە ئەولەگەڵ وەرگێڕێك وشۆفێرێك دوو بۆ سێ ژن لەلیواكەدا دەچوون بۆئەم كارە بەرێگای خێرادا دەچوون.

زۆرێك لەژنەكان لەئەو روپاوەدەهاتن. شەوێك ئەسماو گروپپەكەی ٣ كچی بەریتانییان هێنا كەجل و بەرگی روژئاواییان لەبەردا بوو، بەڵام قژیان داپوشیبوو” ئەوان زۆر دڵ خۆش بوون بەگەیشتنیان و هەر پیێدەكەنین ،باریك و گەنج بوون”

تاشوێنی نیشتەجێبونیان لەگەڵیان بوین و یارمەتیماندان كەدابمەزرێن.هەروەك هەموو جارێك كەژنەبیانیەكانی دەبرد هەرگیز نەیدەبینینەوە. هەموو جارێك دوای ئەوەی كەروخساریان دادەپۆشی و لەنێت دەر دەكەوتن دەیبینینەوەو خۆیان وەك خوَیندكار دەناساند و دەیانگوت كەوەك خۆبەخش هاتون و كاربۆ گروپە كەدەكەن.
ئەسما هەرلەدودڵیدابوو لەو بڕیارەی كەدابوی و لەو ژیانەی كەروژ بەروژ ژیانی داگیر دەكرد.
لەپێیشدا ئەسما خۆشەویستی هەبوولەكۆلێژ. پەیوەندیەكەیان ئاڵۆزبوو ئەوهەرداوای دەكردكەخۆی داپۆشێت و لەچك بكات، بەڵام ئەسما ڕەتی كردوەتەوەكەئەو بەجل و بەرگدا بڕیاری لەسەر بدات ئەمەپێش ئەوەبوو داعش بێت. دوای ئەوەی كەداعش هاتن كورەكەبەرەو ئوردن چوبوو بۆتەواو كردنی خوێندن.
ئێستا ئەسما لەچك دەپۆشێت و زۆریش لەژنانی دیكەدەكات كەبیپۆشن، بەڵام بەشەو گوێی لەگروپەمیوزیكەرۆكەكان دەگرت.
رۆژێكی بەهاری ٢٠١٤ژنەئەندامەكانی ناولیواكەی دوعاچوون بۆسەیركردنی ژنێك كەبریاڕ بوو ڕەجم بكرێت لەچوار ریانێكدا، بەڵام دوعا ڕەتی كردبوەوەكەبڕوات لەگەڵیان چونكەئەو وتبوی بەپێی ئیسلام ئەم ژنەهەر كارێكی كردبێت دەبێت ٤ شایەت حاڵ هەبێت ئینجاسزابدرێت.
لەماوەی چەند كاژمێرێكدا قسەیەك بڵاو بۆیەوەكەژنێك بینراوە كەنوسراوێكی بەدەستەوەبوەو تیایدا نوسراوە” بروخێ نیزام”.
ئەوكات بەهاربوو دارەكان دەبینران و ببوو بەشتێكی ئاسای كاتێك كەلەسەری چەكدارەكانت دەبینی هەڵواسرابون لەنزیك تاوەری كاتژمێرەكەوە زۆربەی ئەو كەسانەی لەرەقەمابونەوەو دەژیان یا لەترسا یاخی نەببون وەیان هەر نەیاندەویست یاخی ببن.
پورزاكان دەیانویست زاڵ ببن بەسەر ترسەكەیاندا ئێمەناكوژرێین، چونكەئێمەلایەنی كەم هاتوینەتەناو رێكخراوەكەوە.
دوعا” چەندین سەرمان دەبینی لەجەستەدەكرانەوە”
ئەوس بۆی راست كردەوەو ووتی ” تۆتەنها سەرەبڕاوەكانت بنیوەنەك كەدەبڕدران”
“بەهەرحاڵ لەئیسلامدا تێكدانی جەستەی مرۆڤ حەرامە”
جەستەی وام دەبینی كەبۆماوەی چەندین حەفتەلەسەر جادەكان كەوتبوون
ئەسما بەباسكردنی ئەوەتێكچوو خێرا چووە سەر فەیسبوكەكەی لەناو مۆبایلەكەیدا.لەناو هەرسێ ژنەكەدا ئەوتاكەخانم بووكەگرنگی بەخوێندنەوەی هەواڵەكانی روژئاوا دەدائەو دەیزانی كەجیهان داعشیان بەروپێكی توندڕەو ناودەبردو ئەویش چۆن لەلایەن ئەمانەوەلەتەمەنی هەرزەكاریدا راوكراوە.
لەناو لیواكەدا ژنان بەبەكار هێنانی دەسەڵاتی خۆیان دەستیان بەشەڕی بیئەقڵانەیان تۆڵە سەندنەوەی بێ بنەما كردبوو.
ئەوس ووتی ” ئەو كچانەی كەشەڕیان دەكرد دەچون بۆرێكخراوەكەو شكاتیان دەكردو دوژمنەكانیان تاوانبار دەكرد”.
” تەنانەت ئەگەر هیچیشیان نەكردایەبانگدەكران بۆبنكەی گشتی”
كارەكانیان ترسیان كردبوەناو دڵی دراوسێكانیانەوەبەجۆرێك تاكو ڕادەی مەرگ دەترسان. چونكەهەموی درۆ بوو ئەوەش تاكەباوەڕی واقعی بوو.
ئەوس” زۆرجار ژنانم دەبینی خەندەیان بۆدەكردم كاتێك كەبینیان من چومەتەڕیزی داعشەوە،بەڵام دەمزانی لەڕاستیداوانەبوون، چونكەخۆشم پێش ئەوەی بچمەناویانەوەگەر كچێكم بناسیایەكەچوەتەڕیزی ئەوان بێ ئومێد دەبووم لێی”.
ژنی شەهیدەكان
وەك مێردەكەی ئەوس مێردەكەی دوعاش ئارەزوی بەمنداڵ نەدەكرد، بەڵام دوعا پەلەی نەبوو زۆریشی نەدەكردكە منداڵیان ببێت.
هەفتەیەكی مانگی تەموزی ٢٠١٤ سێ شەو لەسەر یەك نەهاتەوە. لەڕوژی چوارەمدا گروپێكی چەكداران هاتن لەدەرگایان داو پێیان ووت كەئەبو سوهەیل لەسەر سنوری توركیا لەكاتی شەڕكردندا خۆی تەقاندۆتەوەبەسوپای سوریادا.
دوعا روخا كەپێی وترا ئەبوو سوهەیل خۆی داوای ئەوەی كردوەكاتێك فەرماندەكەداواكاری پرۆسەیەكی خۆكوژی كردوە.مێردەكەی هەرگیز باسی بەرنامەیەكی ئاوهای نەكردبوو ، ئەو كەوت بەعەرزداو دەلەرزی لەبەردەم پێی چەكدارەكاندا.
دەیویست بەوەبڕوا بهێنێت كەشەرەف مەندیەببێت بەژنی شەهیدێك، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك بۆی دەركەوت كەمێردەكەی خۆی بەچەكدارانی سوپای سوریادا نەتەقاندۆتەوەبە، ڵكو بەگروپێكی تردا خۆی تەقاندۆتەوە كەهەوڵی ڕكابەریان دەدا لەناوداعشداو ئەوانیش ویستویانەلەناوی ببەن.
چەندین روژ گریام ئەو مردوە بەهۆكاری شەڕكردن لەگەڵ موسوڵمانانی دیكەدا.
دوای ١٠ رۆژ لەمردنی مێردەكەی پیاوێك لەهەمان گروپی مێردەكەی دێتەماڵی وپێی دەڵێت كەبەتەنیا ناتوانێت بمێنێتەوەو دەبێت بەزوترین كات شوو بكاتەوە.
دیسانەوەریكخراوەكەدەستكاری بنەماكانی ئیسلامی دەكردو یاساكانی خۆیان دەسەپاند بەسەریدا بەبێ ویستی خۆی لەئیسلامداكاتێك ژنێك مێردەكەی دەمرێت ژەكەمافی خۆیەتی ٣ مانگ چاوەڕێ بكات و شیوەن بكات و شوو نەكاتەوە بۆئەوەی تێكەڵی دروست نەبێت لەمنداڵدا، بەڵام دەوڵەتی ئیسلامی دەستكاری بنەمای خواوەندیشیان كردبوو.
من پێم ووت كەتۆباسی چی دەكەیت من هێشتا ناتوانم بوەستم لەگریان، من دڵم شكاوەو دەمەوێ سێ مانگەكەچاوەڕێ بكەم، بەڵام فەرماندەكەووتی كەتۆ ژنی كەسێكی ئاسای نیت تۆنابێت بیتاقەت بیت تۆژنی شەهیدیت، مێردەكەت خۆی داوای كردوەكەوببیت بەشەهید .
ئەوە ئەو كاتەبوو كەزۆر شكا.
گروپەكەببوو بەهۆكاری بێوەژنی ئەو دەشیانویست دوبارەو دوبارەبیكەنەوەبەبێوەژن و بیكەن بەوەسیلەیەكی سەرقاڵ بوون بۆ چەكدارە خۆكوژەكان .هیچ چارەیەك نەمابوو تەنها ئەوەنەبێت كەژنەكان وەك وەسیلەیەك بەكار دەهێنران بۆتێركردنی ئارەزوی پیاوەكان و ئەمەش ببوو بەسەرەكیترین بنەما.
دوعا “من هاوسەرگیریەكی باشم كردبوو پێشتر نەمدەویست كۆتاییم پێبێت لەگەڵكەسێكی دیكەداو ژیانێكی ناخۆشم هەبێت من دەمزانی كە چەندئەستەمەشوو بكەیت بەكەسێك و ئەویش خۆی بكوژێت و شەهیدببێت. باشترین شت ئەوەبوو كەتەنها هەستەكانم بشارمەوە” .
ئیتر بۆی دەركەوت كەباشترین شت ئەوەیەكەڕابكات هەرچەندەئەوەمانای ئەوەی دەبوو كەمالەكەی بەجێبهێڵێت .
دوای ماوەیەكی كەم ئەوسیش بەهەمان شێوەی دوعا هەواڵی مردنی مێردەكەی بۆهات ،هیچ شیوەنێك و تەعزێیەكیان بۆنەگێڕا ئەوس توشی بێزاریەكی زۆر ببوو.
ئەوەندەشی پێنه چوو تابرینەكەی ساڕێژ ببَیت ریكخراوەكەهاتن و پێیان گوت كەدەبێت شوو بكاتەوەو مێردەكەی ئەو شەهیدەئیستاو وادیارە ئەو پێویستی بەژن نەماوەبۆیەخۆی تەقاندوەتەوە وادیارەئێستا پیاوێكی دیكەپێویستی پێیەتی ئەوان گوتیان”ئەم پیاوەهاوڕێی مێردەكەم بووە دەیەوێ من بپارێزێت و ئاگادارم بێت لەسەر شانی خۆی”
ئەو بەناچاری ڕازی بوو هەرچەندەهێشتا یەك مانگ بەسەر شەهیدبونی مێردەكەیدا تێپەڕببو چاوەڕێی سێ مانگەكەی نەكردبوو باری گوزەرانی لەگەڵ مێردەتازەكەیدا باش نەبوو ئەو كەمتریش لەئەبوو محەمەد دەهاتەوەماڵ و خەڵكی میسربوو .هەموو شتێكی ئەم جیاواز بوو لەمێردە كۆنەكەی شێوەی، كەسایەتی و تەنانەت سەرجێیشیان جیاواز بوو،، ئەوس ئەمەی بەخەمباری و بەتەنها وشەیەكی ئاسای دەربڕی
كاتێك دوای دوو مانگ پارەی پێنەمابوو ئەوسی بەجێهێشتبوو بەبێ ماڵئاوای و ڕەتیدەكردەوەكەئەو بێوەژن بێت ئێستا، دواتر چویەوەماڵی باوكی و لەوژور بۆئەوژور دەسوڕایەوەوخەمی دەخوارد كەچۆن ژیانی ناخۆش بووەو كەوتوەتەچیەوە .
جیابونەوە
بۆجیهانی دەرەوەی ئەوهەرێمەی كەلەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوەداگیر كراوەبەتوندترین یاساكان حوكمڕانی دەكرێت وەك ئەوەی لەسەدەی حەوتدابێت، بەڵام هەتا ئەوكاتەهەموو شتێك ئاسای بوو هاتوچو بۆناوەوەو دەرەوەی رەقەئاسای بوو بازرگانەكان پێداویستیەكانیان دەهێنا بۆیان تەنانەت جگەرەشیان دەهێناو چەكدارەكان دەیان كێشا سەرباری ئەوەی كەبۆ دانیشتوانی رەقەیان مەمنوع كردبوو.
دوعا توانای دوبارە شوكردنەوەی زۆرەملێی نەمابوو. براكەی پەیوەند بەهاوڕیكانی لەدەرەوەی سوریا كردبوو كەلەباشوری توركیا بوون كەلەدەرەوەی سنور دەیان توانی دوعا بیبینن، خوشك و براكان پاسێكی بچوكیان گرت تاسنورو لەهیچ شوێنێكدا نەوەستێنران، لەوكاتەدا كۆچی ئاوارەكان بۆتوركیا زۆر بوو بۆیەهەردوو خوشك و براكەبەبێكێشەپەڕینەوە.
ئەوس چوارمانگ دواتر بڕیاری ڕۆیشتنیدا ئەوكات پەڕینەوەبەسنوری توركیادا گرانتربوو،چونكەدەسەڵاتداران سنورەكانیان توندتركردبوو، بۆیەپەیوەندی بەدوعاوەكردبوو ئەویش لەڕێگەی پیاوێكەوەیارمەتی دابوو.
پیاوەكەبەشێك بوو لەتۆڕێكی باشوری توركیا كەكاریان دەكرد بۆپەڕاندنەوەی خەڵكی لەدەستی داعش و ناسنامەی ساختەیان بۆدەردەهێنان. كاتێك ئەوس گەیشتەسنور پیاوێك بەناسنامەیەكی ساختەوەچاوەڕێی دەكرد و وا نیشانی دا كەئەو خوشكیەتی گەر پرسیاری لێكرا.
كاتێك گەیشتەسەرسنور، لەوێ هەرگیز داوای ناسنامەیان لێنەكرد تەنهالابردنی لەچكەكەی نەبێ
رەقەگۆڕابوو. لەپێشدالەهەر ٢٠ هەنگاوێكدا كەسێكت دەبینی كەدەتناسی وهەستت دەكرد شارەكەبچوكە.بەڵام ئەوانەی كەدەیانتوانی تەحەمول بكەن ڕایان كرد.لەشوێنەكەیدا بەگشتی دەورە درابوو بەڕوخساری نامۆو زمانی بیانی.
ڕێكخراوەكە ڕازی نەدەبون كەژن بەبێ هاوسەرگیری بمێنێتەوە،باری ئەسماش ئاڵۆزتردەبوو. ئەو بەتەواوی توشی خەمۆكی ببوو، ڕوژەكانی تەواو نەدەبوون ئەو ووتی”نەتدەتوانی بچی بۆلای دكتۆر بەبێ براكەت یان باوكت، نەتدەتوانی بچیت پیاسەیەك بكەیت نەمتوانی چیتردان بەخۆمدابگرم”.
هەستی دەكرد كەناسنامەی لەدەست داوە. بەڕاپۆرت نوسێكی ووتبوو”من پێشتروەك تۆبوم”بەخویدادەكێشا” من خۆشەویسم هەبوو،جلی سەر دەریام لەبەر دەكرد لەناو سوریادا ئێمەشۆرت و جلی بێ قۆڵمان لەبەردەكرد هەموو ئەمانەئاسای بوون و تەنانەت براكانیشمان بەلایانەوەئاسای بوو”.
كاتێك خۆی وپورزایەكی بڕیاری ڕاكردنیان دابوو بەكەسیان نەگوت تەنانەت بەخێزانەكانیشیان نەگوت، تەنها جانتایەكیان بردبوو، هاورَییەكیان لەناو رێكخراوەكەڕازی بوو بەوەی بچنەدەرەوەو تاسنور بیان بات تابوو بە١ی بەیانی ئینجا گەیشتن و لەوێ ناسنامەكانیان نیشاندا و خواحافیزیان كرد.
“ئەوەی كەلەسەر سنور بوو من وام دەزانی كەدەزانی ئێمەهەوڵ دەدەین ڕابكەین.من زۆر دەترسام لەدڵەڕاوكێدابووم.
ئەسما ووتی “بەڵام دواتر زانیم كەتەنها بەگومانەوەسەیری دەموچاوم دەكات كەچۆن شڵەژاوم”
سەیارەكەلەودیوی سنور چاوەڕێی دەكردن لەتاریكیەكەدا لەرەساسی دەچوو، سەرسەیارەكەكەوتن و سوریایان بەجێهیشت.
ئەو شارەی ئەوان ئێستا تیایدا نیشتەجێن لەتوركیا گیایەكی وشكی هەیە. جلەكانی بەداری بادەم وزەیتون رازابووەوە.لەوێ لەشوێنێك نیشتەجێبون هەرچەندەخزمەتگوزاریەكان كەم بوون.
منداڵی سوری لێیەكەدەسڕ دەفرۆشن و سواڵ دەكەن هەروەك لەئەستەمبوڵ و لوبنان و بەیروت. بەڵام فرسەتی كار كردن هەبوو هەروەها بەكرێگرتنی شوقەیەكی ٢ ژوری كارێكی گران نەبوو.
لەئێستادا زۆری خەڵكی سوری لێیەتەنانەت چێشتخانەو دوكانی شیرینی سوریشی لێیە. فرۆشیارەكان لەبازار ئێستا فێر بوون كەبەعەرەبی بڵێن” ئەم نرخەتەنهالەبەر خاتری تۆیە”
هەموو ئاوارەسوریەكانی ئەوێ هاوكاری دەوڵەتی ئیسلام نەبوون، ئەوس و دوعا و ئەسماش ئاگادار بوون كەنهێنیەكەیان بشارنەوە.ئەوان ناجێگیرو ناسەقامگیر بوون، چونكەدەترسان كەبەهۆی رابردویانەوەئازار بدرین.
هەرسێكیان ئێستا وانەی توركی و ئینگلزی وەردەگرن بەهیوای ئەوەی كەلەداهاتودا بتوانن ژیانێكی باشتر بەدەست بهێنن لەناوچەیەكی تری توركیادا.ئەوان لەگەڵ چەند كەسانێكی سوری دەژین كەدامەزراون لەوێ و پەیوەندیان هەیەلەگەڵ كەسانیتردا.ئەو خێزانانە بژێوی ژیانی رۆژانەیان بۆدابین دەكەن ئەوەی كەخۆشیان پێیانە بەشی وانەی زمانەكانیان و خەرجی رۆژانەیان دەكات .
ئەوس بەیانیان زوو هەڵدەستێ و گوێ لەفەیروز دەگرێت وقاوەكەی دەخواتەوە.ئەو زۆروریایەلە پەیوەندیەكۆمەڵایەتیەكانیدا، ئەو هەندێك لەوێنەی ژیانەكۆنەكەی لەناو هاندەتازەكەیدا هەڵگرتوەو كاتەخۆشەكانی كەلەسوریا بەسەری بردوەلەگەڵ هاوڕێكانی و نێرگەلەو كافتریاكان و هەندێك جار پەیوەندی بەخێزانەكەیەوەدەكات لەڕێگەی واتسئەپ.
ئەو دەیەوێ كەڕێگایەك بدۆزێتەوەبۆتەواو كردنی زانكۆو هەست بەئارامی بكات”بەڵام لێرەڕێگەت پێنادەن كەبیرت بچێتەوەكەتۆوڵاتت بەجێهێشتوەو ئاوارەیت”روژێك كەسێك بەهاوڕێیەكمی ووت”گەر ئێوەپیاوی ڕاستەقینەبونایەوڵاتی خۆتان بەجێنەدەهێشت.” ئەو وتەیەمنی كوشت.
ئەسما زیاتروریایەو زۆر كەم دەچێتەدەرەوەو كەم بەناو شارەكەدا دەگەڕێ، ئەو پەیوەندی بەماڵەوە پچڕاندوەو دەترسێ كەخێزانەكەی بەهۆی ڕاكردنی ئەمەوەسزا بدرێن لەلایەن چەكدارانەوە.هە فتانە جارێك پە یوەندی بەهاورێیەكی دەكات و گازندەی ئەوەی لادەكات كەخێزانەكەی وازیان لێهێناوە. بەڵام لەڕاستیدا وانیە تەنها بۆئەوەوادەكات كەبەناو داعشەكاندا بڵاو ببێتەوەو بەوشێوازەخێزانەكەی بپارێزێت لەسزادان.
لەدوای چەند ساڵێك لەدابڕان و شەرمەزاری و بێئومێدی هیچكام لەكچەكان ئامادەی ئەوەیان تیادانەبوو هەرگیز بگەڕێنەوە سوریا تەنانەت گەردەوڵەتی ئیسلامی بشروخێ.
ئەسما ووتی ” كێ دەزانێت كەی شەر ِكۆتای پێدێت؟” سوریا وەك فەلەستینی لێدێت، هەموو كەس وا دەزانن كەساڵێكی دیكەشەڕ كۆتای پێدێت و ئازاد دەبن بەڵام چەندین ساڵ تێپەڕی سوریاش بووەبەدارستان”.

ئەوس” ئەگەر ڕۆژێكیش بێت و هەموو شتێك باش ببێتەوەهەرگیز ناگەڕێمەوەڕەقە خوێنی زۆری تیادا ڕژاوە تەنها باسی داعش ناكەم، بەڵكو هەموویانن”.
سەرچاوە : نیویورك تایمز

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here