ئێران” دوو کچی ١٠ ساڵان بە هۆی “بەدحیجابی” دەستبەسەر کران

0
2059

هاوار: بەپێی هەواڵی “ئێران گلوبال”، دوو کچی تەمەن ١٠ ساڵان لە باژێڕی مەشهەد، بە هۆی ڕووت بوونی سەریان و نەبووةی داپۆشەی ئیسلامی لە لایەن گەشطی ئیرشادی ئەو باژێڕە لە گۆڕەپانێک، دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، مەئموورانی گەشتی ئیرشاد کە ئەو دوو کچەیان بە بێ چارشێو و لەچک بینیوە، لێیان هاتوونە دەست و یەکیان بە چەک و یەکیشیان کامێرا لە دەست، کچەکانیان دەستبەسەر کردووە.

دەگوترێ دوای پەلاماری لە نەکاوی مەئموورەکان بۆ سەر ئەو دوو کچە منداڵە تەمەن 10 ساڵانە، کچەکان ڕایانکردوە هەر بۆیەش مەئموورێکی تر کەوتۆتە شوێنێان و دەستبەسەری کردوون.

لە ئەنجامدا وێڕای ترس و دڵەڕاوکێی زۆری ئەو دوو کچە منداڵە، مەئموورەکان کچەکانیان سواری ترۆمبیلەکانی خۆیان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here