کچە خوێندکارێکی کورد زیاتر لە 100 ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە

0
1563

هاوار: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری هاوار، چارەنووس و دۆخی کچێکی خوێندکاری کورد کە 17ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی لەلایەن هێزە تەناهییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا ناڕوون و نادیارە.

هەواڵنێری هاوار ڕایگەیاند، ئەسرین ئەمین زادە، کچی بەهائەددین، تەمەن ٢٤ ساڵان و خوێندکاری بواری ژمێریاری، ڕێکەوتی 17ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لەلایەن هێزە تەناهییەکانی ئیتلاعاتی مهاباد، دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستاش شوێنی دەستبەسەرکران، هۆکاری دەستبەسەرکران و دۆخی دەروونی و جەستەیی ئەو کچە کوردە نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوار، ئەو کچە کوردە خوێندکارە لە ماڵی باوکی خۆی و لەلایەن دوو کەس لە مەئموورەکانی ئیتلاعاتی مهاباد و بە هەبوونی مۆڵەتی دادوەری، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەمین زادە لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ “هاوار” گوتی: “بنەماڵەی ئەمین زادە تا ئێستا چەندین جار بە بەردەوامی ەردانی بنکە ئەمنیەتیی و پەیوەندیدارەکانی ڕژیمیان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە و هیچ زانیارییەکیان لە کچەکەیان نیە”.

لە ماوەی ئەمساڵی هەتاویدا تا ئێستا چەندین کچی کورد و بەتایبەت کچی خوێندکاری کورد لە لایەن بنکە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ئەفسانە بایەزیدی، تروسکە وەیسی و سەحەر فەیزی دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکان، هەر کام لەو کچە کوردە دەستبەسەر کراوانە تا ماوەیەکی زۆر لە دوای دەستبەسەربوونیان، چارەنووسیان نادیارە و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان و مانەوەیان لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعات بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دراون و تەنانەت هەڕەشەی دەستدرێژیی سێکسیشیان لێکراوە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here