سەقز و خۆکوژییەکی تری ئافرەتان

0
1154

هاواربەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوار، ژنێک بە ناوی”مریەم. م” خەڵکی گوندی “بووخەڵوو” سەر بە ناوچەی “سەرشیو”ی سەقزڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی 1395ی  هەتاوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

مریەم خێزاندار و خاوەندی دوو منداڵە.

کەسێکی ئاگادار لەمبارەوە بە هاواری ڕاگەیاند: “مریەم دوای ئەوەی کە گەردن ئازایی لە کوڕە گەورەکەی دەکات، لە ژوورێکی ماڵەکەیان خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

هۆکاری ئەو خۆکوژییە تا ئێستاش ناڕوونە.

بەپێی ئاماری ناوەندی “هاوار” لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 30ژن لە کوردستانی ڕۆژهەلآت، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here