بانە؛ کچێک خۆی هەڵواسی

0
1111

 

هاوار: کچێکی گەنجی خەڵکی بانە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەری هاوار، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانان، کچێکی گەنجی خەڵکی بانە بەناوی “سۆما عەزیزی” کچی حوسێن خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە گەنجە کە ١٧ ساڵ تەمەنی بووە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سۆما عەزیزی دانیشتووی گوندی چۆمانی بانە بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هاوار” لەماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا ٦ ژن و کچی کورد لە لەشارەکانی کامیاران، مەهاباد، رەبەت، بانە و سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here