ژنێکی مەهابادی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

0
767

 

هاوار: ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگای خۆستووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپیی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “هاوار”. ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانان، ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بەناوی “چنوور سەعیدی” دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

یەکێک لە نزیکانی ئەو ژنە گەنجە بە “هاوار”ـی وت:” ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای “خۆسووتاندن”ـەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە تەمەن ٢٦ ساڵانە خەڵکی گوندی “ترشەکان” مەهاباد بووە کە ماوەیەک بەر لەئێستا لە مێردەکەی جیا ببووەوە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here