گوشار بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوامە

0
986

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ناوەندە ئەمنیەتییەکانی باژێڕی مهاباد، گوشاریان بۆ سەر بنەماڵەی دوو چالاکی سیاسی بەناوەکانی ئاسۆ عەزیزی و پەخشان عەزیزی، کوڕ و کچی عەزیز عەزیزی، چڕ کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا سێ جار باوک و برای ئەو خوشک و برا چالاکە سیاسییە، بانگ کراون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و لەمەڕ سەردانی کچەکەیان واتا پەخشان عەزیزی لێکۆڵینەوەیان لێکردوون.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆ جاری سێهەم ئیدارەی ئیتلاعات ئەو بنەماڵەی بانگ کردووە و بۆ دواجار بەڵێننامەیان پێ واژۆ کردوون.

هەروەها لە کاتی بانگ کرانەکەدا باس لە ئاسۆ عەزیزی، کوڕی بنەماڵە کراوە کە لە ماوەی ڕابردوودا پەڕیوەی دەرەوەی وڵات بووە و گوتوویانە لە ئەگەری نەگەڕانەوەیدا تووندترین سزای بەسەردا دەسەپێنین.

هەروەها هەڕەشە لە بنەماڵەی عەزیزی کراوە کە لە ئەگەری سەردانی کوڕ و کچەکەیان، تووشی سزای تووند و دەستبەسەرکران دەبنەوە و بەڵێننامەشیان لێوەرگرتوون کە چیتر بۆیان نیە سەردانی کوڕ و کچەکەیان بکەن.

پەخشان عەزیزی چالاکی مەدەنی-سیاسیی کورد ماوەی ٣ ساڵە ناوخۆی بەجێهێشتووە و هەروەها ئاسۆ عەزیزی کە چالاکی خوێندکاری مەدەنی بووە، لە ژێر گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم و دوای چەند جار دەستبەسەرکران، پەریوەی دەرەوەی وڵات بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.