چالاکێکی سیاسیی کورد، مەترسی ڕادەست کردنەوەی لەسەرە

0
3224

هانا : بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە رێکخراوی داکۆکی لە مافی پەنابەرانی کورد، چالاکێکی سیاسیی کوردی نیشتەجێی وڵاتی فەڕانسە، مەترسیی گەڕاندنەوەو ڕادەستکردنەوە بۆ کرۆواسی لەسەرە و بە سرنج دان بە دۆخی جەستەیی و نەخۆشیی درێژخایەنی ئەو چالاکە کوردە، ناردنەوەی بۆ کرۆواسی، لەگەڵ مەترسی ڕووبەڕووی دەکاتەوە.

سیاوەش پیرۆتی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری بۆکان، کە بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانی، ناچار ناوخۆی کوردستانی بەجێهێشتووە و ئێستاش لە وڵاتی فەڕانسە داوای پێدرانی مافی پەنابەری کردووە، بەهۆی هەبوونی پەنجەمۆر لە وڵاتی کرۆواسی، مەترسی گەڕاندنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لەسەرە. بە سرنج دان بەوەی کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لەگەڵ چەند نەخۆشیی درێژخایەن ڕووبەڕوویە و تەنانەت دوکتورەکانی فەڕانسەش بۆیان پشتڕاست کردۆتەوە کە لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ کرۆواسی، بە هۆی نەبوونی دەرفەتی گونجاو و پێویستی پزشکی، گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە، لەلایەن فەرمانگەی پەنابەرانی فەڕانسەوە پێی ڕاگەیێندراوە کە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتی کرۆواسی. لە ئێستادا ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لە بەشی دیپۆرتی فەرمانگەی پەنابەرانی فەڕانسە، بە مەبەستی گەڕاندنەوە بۆ کرۆواسی ڕاگیراوە. هەروەها بەپێی هەبونی پەیوەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی چڕ لە نێوان ئێران و کرۆواسی، مەترسیی ڕادەست کرانەوەی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە کە لە ماوەی بوونی لە هەندەرانیش بە بەردەوامی خەریکی چالاکیی سیاسی و بەڕێوەبردنی ڕێپێوان بە دژی ڕژیم بووە، لە کرۆواسییەوە بۆ ئێران لە ئارا دایە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here