پەنابەرێکی کورد لە ئاڵمان لەلایەن مسوڵمانە تووندئاژۆکانەوە کوژرا + وێنە

0
4031

هانا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هانا، پەنابەرێکی کوردی کوردستانی ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئاڵمان، بە تاوانی جگەرەکێشان لە مانگی ڕەمەزاندا، لەلایەن دوو عەرەبی مسوڵمانەوە کوژرا.

عەبدولحەنان یەعقووب، خەڵکی گوندی بابلیت سەر بە شاری عەفرین لە کوردستانی ڕۆژئاوا کە بە هۆی شەڕی ناوخۆیی سووریە و هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە وڵاتی ئاڵمان داوای پەنابەری کردووە، ئێوارەی پێنج شەممە ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری ئۆلدینبۆرگی ئاڵمان، بە تاوانی جگەرەکێشان لە مانگی ڕەمەزاندا، لەلایەن دوو عەرەبی مسوڵمانی تووندئاژۆوە کەوتە بەر چەقۆ و بە هۆی تووندیی برینەکانی گیانی لە دەست داوە.

هێرشی ئەو دوو عەرەبە بۆ سەر ئەو گەنجە کوردەی خەڵکی عەفرین کە منداڵدار و خاوەنی خاووخێزانیشە، وەک لە وێنەکەیرا دەردەکەوێ، بە جۆرێک بووە کە هەموو لەشی ئەنجنیوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوناسی بکوژەکان و دەستبەسەرکران یان نەکرانیان لە ئارادا نیە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، لافاوێکی پەنابەری ڕووی لە وڵاتانی ڕۆژئاوای جیهان کردووە و لەو ناوەدا، رێژەیەکی بەرچاویش مسوڵمانی تووندئاژۆ بەدی دەکرێن.

لەو ماوەیەدا، ئەژمارێکی زۆر تەقینەوە و هێرشی تیرۆریستی لە وڵاتانی جیهان هاتۆتە ئاراوە.

وڵاتی ئاڵمان لە نوێترین بڕیاری خۆیدا، بڕیاری داوە چاوپێداخشاندنەوە بۆ ٨٠ تا ١٠٠ هەزار دۆسیەی پەناخوازان بکات کە دەگوترێ زۆرینەیان خەڵکی سووریە و ئەفغانستانن.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here