دۆناڵد ترامپ پەنابەرە کوردەکانی بێ هیوا کرد

0
2511

ڕۆژی کورد: ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لەزارى پەناخوازانى کەمپەکانى دووڕگەکانى مانوس و پاپانیوگینیاوە ڕایگەاند خولى دووەمى چاوپێێکەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکادا بەمەبەستى نیشتەجێکردنیان لە ئەمریکا بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە.

دواخستنى پڕۆسەى چاوپێکەوتنى پەنابەران لەلایەن ئەمریکاوە لەپاش ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکى ئێستاى ئەمریکا ، ڕێکەوتنى ووڵاتەکەى لەسەردەمى باراک ئۆبامادا لەگەڵ حکومەتى ئوسترالیادا بە ڕێکەوتنێکى خراپ لە قەڵەمدا و لەتویتێکدا ڕایگەیاند کە ئەوان لێکۆڵینەوە لەو ڕێکەوتنامەیە دەکەن

پەنابەرانى دوورگەکانى مانوسى پاپانیوگینیا و ناورۆ ئەو کەسانەن کە پێشتر ویتسویانە بە بەلەم و بەقاچاخ خۆیان بگەیەننە ئوسترالیا بەڵام لەلایەن هێزە دەریایەکانى ئوسترالیاوە دەستگیرکراون و ڕەوانەى ئەو کەمپانە کراون. بەوەش ، ڕێگەیان پێنادرێت داواى مافى پەنابەرێتى لەئوسترالیا بکەن.

بەهرۆز بوچانى ، ئەو پەنابەرە کوردەیە کە نزیکەى ماوەى چوار ساڵە ژیانێکى سەخت لە کەمپەکانى دوورگەى مانوس بەسەردەبات ، دەڵێت هەرلەسەرەتاى ڕاگەیاندنى ڕێکەوتنەکەوە دوودڵ بوین کە ئاخۆ جێبەجێدەکرێت یان نا بەڵام تویتەکەى دۆناڵد ترامپ ئەوەى ئاشکراکرد کە ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ ناکرێت.

هەرچەندە ژمارەى پەنابەرانى کورد لەو دوو دوورگەیە بە فەرمى ئاشکرا نیە ، بەڵام میدیاکان و ڕاپۆتى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان باس لە بوونى چەندین پەنابەرى کورد دەکەن لەو دوو دوورگەیە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here