ئەندامێکی پێشووی (حدک) مەترسیی دیپۆرت کرانەوەی لەسەرە

0
5210

ئەندامێکی پێشووی حیزبی دیـۆکراتی کوردستان (حدک) پاش ئەوەی داواکاریی پەنابەرییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی نۆروێژەوە رەت کراوەتەوە، لە بەرەبەری دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێراندایە.

ئیبراهیم بندوخت که پێشینەی ئەندامەتیی رەسمی لە ریزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان(حدک)دا هەبووە، بەهۆی چالاکیی سیاسی بە دژی رژیمی ئیران، لە ئەگەری رادەست کردنەوەی بۆ ئێران گیانی دکەوێتە مەترسییەوە.

چالاکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە، لە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێرانبەرەوڕووی مەترسیی زیندانی درێژ ماوەو هەتا حوکمی لەسێدارە دران دەبێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیش لەو بارەیەو ەبڵاوی کردۆتەوە، بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان، دەوڵەتی نۆروێژ بە هیچ شێویەەک ناتوانێ کەسانی سیاسی دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بکاتەوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here