یونان: دوو پەنابەری کوردی رۆژئاوای کوردستان خۆیان سوتاند

0
3770

دوو پەنابەری كورد لەسەر سنووری مەكدۆنیاو یۆنان، ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداو بەپێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌کان، یەكێك لەو كەسانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ (22/3) دوو هاوڵاتی كوردی ‌خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، لەسەر سنووری مەكدۆنیاو یۆنان ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەرداوەو بەو هۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە، ئەوی تریشیان بارودۆخی خراپە.
ئەو دوو كەسە تەمەنیان لەسەروو 30 ساڵەوەیەو یەكێكیان خێزاندارەو چوار منداڵی هەیەو خێزان و منداڵەكەی داوەتە دەست هاوڕێکانی.
یەكێك لەو كەسانەی خۆی سوتاندووە، لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە،‌ بەڵام پزیشكەكان وتویانە ئومێدی ژیانی كەمە،‌ چونكە بەشێكی زۆری جەستەی سووتاوە.

Download (1)

Download (3)

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here