گرووپی هەڵپەرکێی “چیا”ی سەقز بە درەوشانەوە لە مێهرەجانی گەورەی موسیقا، سەما و گۆرانیی ئەرمەنستان توانیی دیپلومی ئیفتیخاری ئەو مێهرەجانە وەربگرێت. له مێهرەجانی موسیقا و سه‌مای وڵاتی ئه‌رمه‌نستان زیاتر له ۳۰ گرووپ له سه‌رتانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شداریان کردبوو که ئه‌م گرووپه کوردییه‌ی شاری سه‌قز له نێوانیاندا خه‌ڵات کرا.
گرووپی چیا بە نمایشێکی جوان لەگەڵ دەهۆڵ و جووزەلە توانیی سەرنجی ناوبژیوان و بەشدار بووان بۆ خۆی ڕابکێشێت و هەمووان سەرسام بکات.
ئەم مێهرەجانە تاکوو ٢٥ی ئەیپرێڵ درێژەی هەیە و دوو هونەرمەندی لاوی سەقزی “پارسا ئەحمەدزادە” و “ئالان فارووقی” لە بەشی موسیقای خۆماڵیدا کێبەرکێ دەکەن.