هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان-رۆژهەڵات چالاکییەکەی شائابادی وەستۆ گرت

0
749

هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان-رۆژهەڵات لە راگەیەندراوێکدا چالاکییەکەی شائابادی کرماشانی وەستۆ گرت و ڕایانگەیاند: لە تۆڵەی شەهیدکرانی مەلەکشاییەکان ئەو چالاکییەیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان-رۆژهەڵات دا هاتووە: “کۆڕانی کەڵهوڕ، لە بەرە بەری یەکەم ساڵڕۆژی شەهید کرانی رۆڵەکانی مەلەکشایی دا، تۆڵەیان کردنەوە. سەعات ١٣:٣٠ دەقیقەی. پاشنیوەرۆ ئەمڕۆ یەکەیەک لە هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان- رۆژهەڵات، لە ناوچەی” رێژاو” لە نێوان شارەکانی کرند و شائابادی کرماشان، بە بە دوادا چوون و شوێن پێ هەڵگرتنی ورد، لە خاڵێکی لە باردا، قافڵەیەک لە ماشێنەکانی دوژمنیان بەر هەڵمەتی دلێرانەیان دا. لە ئاکامی ئەم هەڵمەتەدا، ژمارەیەک لە کاربەدستانی دوژمن کوژران و بریندار بوون. ئەو دەستە لە کاربەدەستانی ئیداری و سوپایی و ئەمنیەتی کرماشان، لە چاو پێکەوتن لە گەڵ گروپێکی پەروەردەکراوی توندڕەوی سەر بە ” عەبدولحەمید عالی” ئەگەرانەوە کە ئامادە کرا بوون بۆ ناردنیان بۆ ریزەکانی داعش لە عێراق.”

شایەنی باسە دوا بە دوای ڕووداوەکە ، ڕاگەیەندنەکانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بلاویانکردۆتەوە کە هێزەکانی پژاک لەو ناوچەیە هەن و کاری ئەوانە، بەڵام هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان-رۆژهەڵات بە ڕەسمی ئەو چالاکییەیان وەستۆ گرت.
هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان-رۆژهەڵات باڵی سەربازیی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشتریش چەند چالاکییەکیان لە بۆکان و سنە ئەنجامدابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت