گوشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی پێکردووە

0
639

ڕۆژی کورد: لە ماوەی ٣ حەوتووی ڕابردوودا گوشاری ڕژیم بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی زێدەتر بووە و تا ئێستا چەند مامۆستای ئایینی دەستبەسەر کراون، هەروەها لە باژێڕی بانە هێرش کراوەتە سەر دوو مامۆستای ئایینی و لە باژێڕەکانی سەقز و سنەش لە ڕێگای نامەی فەرمییەوە فەرمان بە مامۆستایانی ئایینی و پێش نێوژ و وتارخوێنەکان دراوە کە دەبێ لە وتاری ڕۆژی هەینیی خۆیاندا بە دژی سیاسەتەکانی کۆمەڵە و دێموکرات وتار بدەن.

هەر لەو ماوەیەدا حەسەن ئەمینی کە بە حاکمی شەرعی کوردستان ناسراوە بە هۆی گازندە کردن لە لەسێدارەدانی کوردە سوننە مەزهەبەکان لە زیندانی ڕەجایی شار و دواتر سەردانی بنەماڵەی لەسێدارەدراوان، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

هەروەها مەلا محەممەد خزرنەژاد، پێش نوێژی گوندی ناچیت لە بۆکان، بە هۆی ڕەخنەگرتن لە لەسێدارەدانی لاوانی کوردی سوننە مەزهەب، لە دوای نوێژی هەینیی ڕابردوو، دەستبەسەر کراوە.

دوای دەستبەسەر کرانی مەلا ڕەزا دادوەران، بەرپرسی بنکەی سەلاحەدین لە پیرانشار کە بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا بە بارمتەش ئازاد نەبووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند جار هەڕەشە لە مەلا عەبدولباقی سەعیدی، مەلا وتاربێژی مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕس، کراوە.

مۆرەکانی ڕژیم بەو مامۆستا ئاینییەیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ واز لە پێش نوێژیی ئەو مزگەوتە بهێنێت کە ئەوەش ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو گەڕەکەی لێکەوتۆتەوە بەڵام بەو حاڵەشەوە، ڕژیم پێشی بە نوێژکردنی خەڵک لەو مزگەوتە گرتووە و هەروەها هەڕەشەی دادگاییکردن لە مەلا باقی‌ کراوە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینیی، ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەلا محەممەدی ئەدیبی پێش نێوژی مزگەوتی کەوپێچی خواروو، بەهۆی دەستکاری کرانی میکرۆفۆنی مزگەوتەکە و پێوەلکاندنی کارەبا بە میکرۆفۆنەکە لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم، لە کاتی هەڵکردنی میکرۆفۆنەکە، کارەبا گرتوویەتی و بە هۆی کەوتنە خوارەوە، شانی شکاوە و جەستەی زامدراە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.