گوندی گوێزیلێ ـی سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ئاگر درا

0
704

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، هیزەکانی ڕژیم گوندی سەرجەم ماڵ و خانووی گوێزیلێ ـی سەر بە شاری سەردەشت لە ناوچەی ئالان یان ئاگر داوە و خەڵکی گوندەکەیان ناچار بە چۆڵ کردنی گوندەکە کردووە و گوندەکەیان خاپوور کردووە.

دوای ئەوە کە ڕۆژی سێ شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و لە کاتێکدا کە دوو برای خەڵکی گوندی گوێزیلەی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوەکانی لەتیف و فاڕووق (ڕەئووف) عادڵخانی کوڕی مام سمایل لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتە بەر پەلامار و لە ئەنجامدا هەر دوو برا  کوژران، ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتەوە و خەڵکی گوندی بێژوێ و چەند گوندی تری ناوچەی ئالان لە هیزەکانی ڕژیم ڕاسانەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی ڕژیم گوندی گوێزیلێ یان ئاگردا.

شایەتحاڵێک لەو ناوچەیە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، دوای ئاگر تێبەردانی سەرجەم ماڵ و حاڵی گوندەکە، خەڵکیان ناچار کردووە ئەو گوندە بەجێ بهێڵن. دەگوترێ ئێستا بنەماڵەکانی ئەو گوندە هەڵوەدای گوندەکانی تری ناوچەی ئالانی سەردەشت بوون.

لە هەمان کاتدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاتژمێر ٩ تا ٢ دوانیوەرۆ  و دوای ئەوەی کە هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە  کێلێ ـی شاری سەردەشت دەست بەسەر باری خەڵکی بێوراندا دەگرن و بەو هۆیە پێکدادان و گرژی لە نیوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان، دوای ئەو پێکدادان و گرژیە، خەڵکی ناوچەکە بارەکانیان لە هێزەکانی ڕژیم ئەستاندۆتەوە وە هێزەکانی ڕژیم کە لێدانێکی زۆریان لە لایەن خەڵکەوە بەرکەوتووە ڕایان کردووە و شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

شایانی باسە دوای دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕژیم ترسێکی بەرچاوی ڕێنیشتووە و بە تووندی هەر چەشنە جمووجۆڵ و هەڕەشەیەک سەرکووت دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت