مامۆستا عوسمانە سوور خەڵاتی باشترین موزیکی فیستیڤاڵی سنپترزبۆرگی پێبەخشرا

0
2945

رۆژی کورد: نۆهەمین فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیک و فۆلکلۆر له‌ شاری ” سنپترزبۆرگ” ی روسیە بەرێوە چوو و گروپێکی هەڵپەرکێی رۆژهەڵاتی کوردستان توانیان سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەن و خەڵاتی باشترین موزیکی فیستیڤاڵەکەش درا بە مامۆستا عوسمانە سوور و که‌یوانی کوری بۆ ” نایە” و “تەپل”.

15055784_10205890303856372_8621832938280181793_n

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە رۆژی کورد گەیشتووە؛ له‌ رێکه‌وتی 11 تاکوو 15 ی نۆڤامبەر ئەمساڵ له‌ وڵاتی روسیه‌ له‌ هۆتێلی گەوەری” سنپترزبورگ “بە بەشداری 70 گروپ کە لە وڵاتانی جۆراوجۆری دونیا را هاتبوون فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیک و فۆلکلۆر بەرێوە چوو . ئەو 70 گروپه‌ بە 5 دەستەی وەک موزیک ،شانۆ، سەما و هەڵپەركێ دابەش کرابوون . لەو 70 گروپە 13 گروپیان گه‌یشتنە قۆناغی کۆتایی فستیڤاڵەکە و 6 گروپ خەڵاتی دیپلۆمی زێڕین پێبەخشرا.

گروپی هەڵپەرکێی نێشتمان کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری لەو فستیڤاڵەدا کردبوو، توانی لە بەشی خۆی واتە موزیک و هەڵپەرکێ دا خەڵاتی دپیڵۆمی زێرین وه‌ربگرێ . خەڵاتی باشترین موزیکی فیستیڤاڵەکەش درا بە مامۆستا عوسمانە سوور و که‌یوانی کوری بۆ ” نایە” و ” تەپل”.

هەر وەها خەڵاتی پاراستنی فەرهەنگ و کولتوری وڵاتان درا بە دوو گروپ کە گروپێک لە وڵاتی چین و گروپی هەڵپەرکێی نیشتمانی رۆژهەڵاتی کوردستان توانیان ئەو خەڵاتە بەدەست بێنن.

هەر وەها گروپی هەڵپەرکێی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە ڕەسمی بانگهێشتکرا بۆ چوارمین فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیک و فۆلکلۆر لە ئەرمەنستان کە بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە شاری ئیرەوان بەڕێوە بچێت.

لە 70 گروپی بەشداربوو لە فستیڤاڵی جیهانیی وڵاتان لە رووسیا تەنیا 10 گروپ بۆ فستیڤاڵی جیهانیی ئەرمەنستان بانگهێشت کراون.

شایەنی ئاماژە پێکردنە کە گروپی هەڵپەرکێی شاری بانە و موزیکی مامۆستا عوسمانە سوور لەو ساڵدا ئەوە دووهه‌مین جارە دەبنە یەکەمی فیستیڤاڵە جیهانییەکان.

پێشتر گرووپی هەڵپەڕکێی “نیشتمان”ـی شاری بانە لە فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیک لە وڵاتی کرۆواسی پڵەی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵەی بۆخۆی مسۆگەر کردبوو.

15146839_10205890655865172_706250629_o 15101869_10205890655905173_1361088659_o15134108_10205890656065177_2031355451_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت