لە نێوان پۆلیسی سوێد و خۆپێشاندەران، دژ بە سەفەرى زەریف بۆ سوید گرژی هاتە ئاراوە

0
626

ڕۆژی کورد: لە کاتى کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانىی محەممەد جەواد  زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا سویدیەکەى، مارگوت ولستروم. خۆپێشاندانێک لە دەرەوەى شوێنى کۆنفراسەکە بەڕێوە چوو کە بوو بە هۆى تێک هاتنە ئارای گرژی لە نێوان پۆلیس و ئەو خۆپێشاندەرانەى کە دەیان هەویست بچنە نێو شوینى کۆنفراسەکەدا.

لەم خۆپیشاندانەدا، خۆپێشاندەران ناڕەزاییەتى خۆیان بەرامبەر بە پێشێل کردنى مافى مرۆڤ لە لایەن ئێران دەڕبڕی و ڕەخنەىان لە  بێ دەنگىی وڵاتی سوێد لە هەمبەر  پێشلکارییەکانى ئێران گرت.

لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیە دا، مارگوت ولستروم لە وەڵامى ڕۆژنامەنوسان دا گوتى کە بابەتى مافى مرۆڤى لە گەڵ زرەیف باسی کردوە.

محەممەد جەواد زەریف کە ڕووبەڕووی پرسیارێکی زۆر لە بواری مافی مرۆڤ لە لایەن ڕۆژنامەنووسەکانەوە ببۆوە، خۆى لە بابەتەکە دەدزیەوە بەو لاڕێ  وڵامى ڕۆژنامەنوسانى دەدایەوە.

شایانى باسی سەردانەکانى بەرپرسانى ئێران بەردەوام لەلایەن ڕاى گشتىەوە پرۆتستۆ دەکرێت و ئەو کردەوەش لە  ئێستادا کە بارودۆخى زیندانیانى سیاسی و بەتایبەتی محەممەدسدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووس و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، لەوپەڕی خرابی دایەو ژمارەى لە سێدارەدان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادى کردوە گەیشتۆتە ئاستیکى بەرز.

لە هەمان کات ڕەخنە گرتن لە سیاسەتى دولایەنەى وڵاتانى ئەوروپایی د لە پەیوەندى لە گەڵ ئێران دا کە ڕەچاوى خاڵى مافى مرۆڤ ناکەن لە پەرەسەندن دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.