Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕوحانی: گۆڕانی سنوورەکان لە بەرژەوەندیی کەسدا نیە

ڕوحانی: گۆڕانی سنوورەکان لە بەرژەوەندیی کەسدا نیە

0
1020

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە فەرمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ سێ شەممە 6ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ “هدیە خەلەف عەباس”، سەرۆکی پارلمانی نوێنەرانی ڕژیمی ئەسەد لە تاران کۆبۆوە.

ڕوحانی لەو دانیشتنەدا پێداگرییەکی زۆری لەسەر هەبوونی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان ئێران و سووریە کرد.

ڕوحانی هەروەها باسی لە گرنگیی تەواویەتی خاکی سووریە کرد و گوتی: “یەکگرتوویی و تەواویەتی خاکی هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی سووریە وەک ڕێسایەکی سەرەکیە و گۆڕین و گۆڕانکاریی سنوورەکان بە قازانجی ناوچەکە و لە بەرژەوەندیی کەسدا نیە”.

ئەو لێدوانەی ڕوحانی لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە ئێران تا ئێستا چەندین جار دژایەتی خۆی لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی باشوور ڕاگەیاندووە بەڵام لە لایەکی تر خۆی دەست تێوەردان لە کار و باری وڵاتانی یەمەن و وڵاتانی تری عەڕەبیدا دەکات.

ڕوحانی لەمەڕ شەڕی سووریە گوتی: “ئەمڕۆ شەڕێکی زۆردارانە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە کە پێبەندی هیچ ڕێسایەکی ئەخلاقی نین، بەسەر خەڵکی سووریەدا سەپاوە و ئێمە دەبێ یارمەتیی خەڵکی سووریە لە بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆردا بدەین”.

مەبەستی حەسەن ڕووحانی لە خەڵکی سووریە، ڕژیمی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانیەتی و لەو قسانەوە دەردەکەوێ کە ئەوان دژبەرانی ئەسەد بە خەڵکی سووریە نازانن.

کۆماری ئیسلامی لە ماوەی شەڕی ٥ ساڵەی ناوخۆیی سووریە، چەندین گرووپی چەکداریی سەر بە سپای قودسی لە سووریە جێگیر کردوون کە لە ناویاندا “فاتمیون و زەینەبیبون و …تاد کە بە پارێزەرانی حەرەم ناسراون، جێگای تایبەتییان هەیە و تا ئێستا سەدان ئەندامی پلەبەرزی سپای تیرۆریستیی ئێران و ئەفغانیی ئەندامی ئەو سپایە لە سووریا کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووتووێژ لەگەڵ ڕاهێنەری گرووپی هەڵپەڕکێی منداڵانی “کوردستان” لە ئیتالیا
بابەتی دواترخۆسووتاندنی کرێکارێک و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە کرماشان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان