عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
مــــنداڵینە بەھــــــارە
وەرزی گــــــوڵ وگـــوڵزارە
کاتی گەشت وســــــەیرانە
لەم کوردســـــــتانە جوانە
ڕوو بکــــــــەیتە ھەر لایە
خــــــۆشترین سەیرانگایە
پەپوولــــە وگوڵ و منداڵ
بۆ ئەم وەرزە خۆشــەی ساڵ
ھاوڕآ و ھـــاوڕازی یەکن
ھەرســێکیان لە یەک دەچن
لە باخــدا پەپوولە و گوڵ
خۆشی دەبەخشـــن بە دڵ
مـــــــنداڵیش لە ناو ماڵا
لە گشـــــت وەرزێکی ساڵا
ھۆی شـادی و خۆشــی ژینن
ســـــەرچاوەی پێکەنینن
بۆ ئاشـــتی و شـــادمانی
کــــەوتوونەتە گـــۆرانی