شیعر پایتەختی ئاشتی

0
1628

شاعیر: ڕۆستەم خامۆش

ڕۆستەم خامۆش

هەڵەبجـەی ئـازیــز شـــاری شیرینـم
هــەر ئــاوەدان بـی مەڵبەنـدی ژینـم
تـــۆ ســەربـڵندی لــە گـشــت جیهانا
جـــوان و ڕەنـگـینی لــــە کوردستانا

ئـەی هەڵەبجەکەم پایتەختی ئاشتی
جـێـگـــەی شــــانـــازی وردو درشتی
شــــــاری دێـریـنـی پـێکـــەوە ژیانی
بـاوەشـــی ســــۆزو ئـەویـنـی گیانی

شـارەجـوانـەکـەم تـۆ خۆشەویستی
تـۆی لـە نێو دڵان ، لـە بیـرو هەستی
ئـازیزو شیرین ، وەک سۆمای چاوی
پایتەختی ئـاشتـی جوانتریـن نـاوی

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here