نووسينی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
له‌گه‌ڵ دایكم (ڕه‌ند)مان برد بۆ نه‌خۆشخانه، چونكه سكی ده‌چوو. دوای پشكنین پزیشكه‌كه ده‌رمانی بۆ نووسی و ئێمه‌ش له ده‌رمانخانه‌كه وه‌رمان گرت، (ڕه‌ند) ده‌رمانه‌كانی به‌كار هێناو چاك بووه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك وه‌كو خۆی لێهاته‌وه‌و تووشی سكچوون بووه‌وه. جارێكی تر بردمانه‌وه بۆلای پزیشك و به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو دوو سێ ڕۆژ باش بووه‌وه‌و دوایی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ستی پێكرده‌وه.
دایكم زۆر بێتاقه‌ت بوو (ڕه‌ند)ی بچكۆله‌ش هه‌ر ده‌گریا. كه سه‌رنجم دا (ڕه‌ند)ده‌ست ده‌كات به ده‌میدا ونینۆكیشی درێژه، یه‌كسه‌ر نینۆكبڕێكم هێناو نینۆكم بۆ كرد، به دایكمم وت: دایه گیان له وانه‌ی زانست‌دا خوێندوومانه میكرۆبه‌كان له ژێر نینۆكدا خۆیان شاردۆته‌وه و هه‌ر كاتێك په‌نجه بخرێته ناوده‌مه‌وه، یه‌كسه‌ر میكرۆبه‌كان ده‌چنه‌وه ناو ڕیخۆڵه‌وه‌و مرۆڤ توشی سكچون ده‌كه‌ن، ئه‌وه بوو (ڕه‌ند)ی بچكۆله چاك بووه‌وه‌و كه‌وته‌وه یاریكردن، ئیتر دایكم له‌و ڕۆژه‌وه پێم ده‌ڵێت پزیشكه بچكۆله‌كه.