پاســـکیلەکەم

0
876
پاســـــکیلەکـــــەم تازەیە
دیاری دایــــــە و بابــــەیە
کــــــە ڕۆژانە ســــوار دەبم
لەمســــــەر تا ئەوسـەر دەچم
کـــــاتێک پایدەر لــێ دەدەم
ھەست بە دڵخۆشـی دەکــــەم
چــــــالاک و وریـــــا دەڕۆم
بە ئاگـــام لە دەوری خــــۆم
کـــــە ئۆتۆمبێل لەو نــــاوە
نزیک بوو دەچــــــمــــە لاوە
دەوەســــــتم ھەتــــا دەڕوات
تا ئازارم پێ نــــەگــــــات
کە یاری یەکــــەم تەواو بــوو
دەیبەمە مــــــاڵــــەوە زوو
دەیخـەمەوە جێگــــــای خۆی
ھەتا کەس دەست نەبات بــۆی
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here